Berk Özkan,Güç Gönel
21 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 22 مای,س 2021
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، گوتی "وەکو تورکیا ھەر لە رۆژی بڵابوونەوەی ئەم پەتایەوە تاکو ئێستا ھاوشان لەگەڵ ھاووڵاتییانماندا بە تەواوی تواناکانی بەردەستمان ھەڵمەتی ھاوکاریمان دەست پێکرد بۆ وڵاتانی دۆست و برا".
ئەردۆغان، پەیامێکی ڤیدیۆیی ئاراستەی لووتکەی تەندروستیی جیھانی کە بە ھاوبەشی لە نێوان ئیتاڵیا کە سەرۆکی خولی ئێستای جی-٢٠ دەکات لەگەڵ یەکێتی ئەورووپا لە رۆما بەڕێوەدەچێت کرد.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، گوتی "پێداویستی پزیشیکیمان ناردووە بۆ ١٥٨ وڵات و ١٢ رێکخراوی نێودەوڵەتی، لە نێو پێداویستییەکاندا ئامێری ھەناسەدانی دروستکراوی وڵاتەکەشمان ھەبووە".
ئەردۆغان، گوتیشی "لە جیھاندا نادادپەروەرییەکی گەورە لە دابەشکردنی ڤاکسین دەبینین. تا ئێستا سەدا ٨٠ی ڤاکسینەکان لەلایەن ئەو وڵاتانەوە بەکارھێندراون کە داھاتییان بەرز و سەروو مامناوەندە".
سەبارەت بە ژمارەی دۆزی ڤاکسینی دراو بە ھاووڵاتیان، ئەردۆغان، گوتی، "تاکو ئێستا زیاتر لە ٢٧ ملیۆن دۆز ڤاکسینمان بەکارھێناوە، کە ١٢ ملیۆن لەو ژمارەیە تایبەتە بە دۆزی ڤاکسینی دووەم. کارەکانی بەرھەمھێنانی ڤاکسینی خۆماڵیش بەردەوامە".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتیشی "قبوڵ نەکردنی ھەر ڤاکسینێکی پەسندکراو لەلایەن رێکخراوی تەندروستیی جیھانی لەلایەن ھەر وڵاتێکی ئەندام لەو رێکخراوە، ھیچ روونکردنەوەیەکی نییە".
لەبارەی دووبارە دەستپێکردنەوەی گەشتە نێودەوڵەتییەکان و گەشتوگوزار، ئەردۆغان گوتی: "پێویستە بە دەستەبەرکردنی مەرجەکانی پاکژی و تەندروستیی، رێگای بەردەم گەشتوگوزار و گەشتەکانی نێودەوڵەتی بکرێتەوە".
ئەردۆغان، گوتیشی، "کردنەوەی "بانکی داتای جێبەجێکردنی دروست" لە نێوان وڵاتانی جی - ٢٠، ئاسانکاری دەکات لە گرتنبەری رێوشوێنی پێویست لە بەرامبەر قەیرانەکانی داھاتوو".