Enes Kaplan
18 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 19 شوبات 2021
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین ئەنجامدا.
بە گوێرەی ئەو روونکردنەوەی کە لە سەرۆکایەتی پەیوەندییەکان سەربە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بڵاوکراوەتەوە، لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا تاوتوێی ھەنگاوەکانی پێشخستنی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا-رووسیا و ھەڵسەنگاند بۆ بابەتە ناوچەییەکان کرا.
ئەردۆغان، لە میانی پەیوەندییەکەدا جەختی لەوە کردەوە کە بۆ ئەوەی ھێڵەکانی گواستنەوە وشکانی و ھێڵەئاسنینەکان لە قەرەباخ بەکارتربێت بۆ بنیاتنانەوەی لە دوای رێککەوتنی ١١ی کانوونی دووەم، ئەوە دەکرێت شارەزایانی تورک و رووس لەگەڵ لایەنە ئازەرییەکان کۆببنەوە.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان ئاماژەی بەوەش کرد کە ناوەندە ھاوبەشەکەی ئاغدام، بە سەرکەوتوویی ئەرکی چاودێری و پشکنینی بەجێگەیاندووە و پێویستە ھەوڵ و تەقەلای ھاوبەش بدرێت لە ھەموو بابەتەکاندا بۆ پاراستنی ئاگربەستەکە.
ھەر لە میانی پەیوەندییەکەدا ئەردۆغان جەختی لەسەر گرنگی چارەسەرکردنی کێشەکانی سووریا کردەوە و بەپێویستی زانی دەرفەتی ئاشتی و سەقامگیری لە لیبیا بەفیڕۆ نەدرێت.