Zafer Fatih Beyaz
26 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 26 ئادار 2021
ئەنقەرە - AA
سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرۆکایەتی لیبیا، محەمەد یونس مەنفی لەسەر بانگھێشتنامەی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بە سەردانێکی فەرمی دەگاتە تورکیا.
بەگوێرەی ئەو راگەیەنراوەی کە لە فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بڵاوکراوەتەوە لە میانی ئەو سەردانەی کە لە دوای دەستبەکاربوونی ئەنجوومەنی سەرۆکایەتی لیبیا، بە یەکەم سەردان بۆ تورکیا دادەنرێت، چاوخشانەوە بە سەرجەم ئاراستەکانی پەیوەندییە رەگدارەکانی نێوان تورکیا و لیبیا ئەنجامدەدرێـت.
لە میانی سەردانەکەدا، ھەنگاوەکانی زیاتر پێشخستنی ھەماھەنگی نێوان ھەردوو وڵات تاوتوێ دەکرێت و بڕیاروایە لەگەڵ پەیوەندییە دووقۆڵییەکاندا، لەبارەی بابەتە ھەنووکەییە ناوچەییەکان و نێودەوڵەتییەکان بیروڕا ئاڵوگۆڕ بکرێت.