Yıldız Nevin Gündoğmuş
06 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 07 تشرینی دووەم 2019
ئەنقەرە ـ AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا.
بە گوێرەی روونکردنەوەیەک لە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەر بە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئێوارەی ئەمڕۆ سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ باسی پەیوەندییە دووقۆڵیەکان و پێشھاتەکانی ناوچەکەیان کردووە.
ھەردوو سەرۆک، جەختیان لەسەر دیداری داھاتووی نێوانیان کردەوە کەبڕیارە لە ١٣ی ئەم مانگە لە واشنتۆن لە سەر بانگھێشتی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ بەڕێوە بچێت.