توركيا

ئەردۆغان ئیدانەی هێرشەكانى پۆليسى ئيسرائيل-ى بۆ سەر مزگەوتى ئەقسا كرد

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان: "بە توندی ئیدانەی ئەو ھێرشە قێزەوەنانە دەکەم کە بەداخەوە ئیسرائیل لە ھەموو مانگێکی رەمەزاندا بۆ سەر رووگەی یەکەممان، مزگەوتی ئەقسا ئەنجامی دەدات".

Berk Özkan  | 08.05.2021 - نوێکردنەوە : 08.05.2021
ئەردۆغان ئیدانەی هێرشەكانى پۆليسى ئيسرائيل-ى بۆ سەر مزگەوتى ئەقسا كرد

Istanbul

ئیستانبوڵ - AA

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، ئیدانەی ھێرشی پۆلیسی ئیسرائیل-ی بۆ سەر نوێژخوێنانی مزگەوتی ئەقسا کرد.

ئەردۆغان لە رێگەی ھەژماری تایبەتی خۆی لە توێتەر بڵاویکردەوە، "بە توندی ئیدانەی ئەو ھێرشە قێزەوەنانە دەکەم کە بەداخەوە ئیسرائیل لە ھەموو مانگێکی رەمەزاندا بۆ سەر رووگەی یەکەممان، مزگەوتی ئەقسا ئەنجامی دەدات. وەکو تورکیا، لە ھەموو ھەل و مەرجێکدا بەردەوام دەبین لە پاڵپشتیکردنی برا فەڵەستینییەکانمان".

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، تویتەکەی بە زمانەکانی عیبرانی، ئینگلیزی و عەرەبیش بڵاوکردەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن