توركيا.. ژمارەى حاڵەتەكانى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنا بۆ ژێر ٢٠ هەزار دابەزى
له توركیا لە ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، ٢٨٨ هەزار و ٨٧٣ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجامدراوە، ئەمڕۆ حاڵەتەكانى تووشبوون بۆ ژێر ٢٠ هەزار دابەزى. ئهنجامی پشكنینی ١٨ هەزار و ٥٢ كەس پۆزەتيڤ بووه و ٢٨١ تووشبووش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە.
Ankara
ئەنقەرە - AA
له توركیا لە ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، ٢٨٨ هەزار و ٨٧٣ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، ئەمڕۆ حاڵەتەكانى تووشبوون بۆ ژێر ٢٠ هەزار دابەزى. ئهنجامی پشكنینی ١٨ هەزار و ٥٢ كەس پۆزەتيڤ بووه و ٢٨١ تووشبووش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە.
خشتهی رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا له توركیا، لەڕێگەى ماڵپەڕى "covid19.saglik.gov.tr"هوه بڵاوكرايەوە.
بەپێی خشتەکە، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٢٨٨ هەزار و ٨٧٣ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، ئهنجامی پشكنینی ١٨ هەزار و ٥٢ كەس پۆزەتيڤ بووه و ٢٨١ تووشبووش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە. و دوو هەزار و ١٧٨ نەخۆشيش دەستنيشانكراون.
هەر بەپێی خشتهكه، دوای تەواوبوونى چارەسەری پزیشكیی/ماوەى كەرەنتينی ٢٨ هەزار و ٨٩٦ تووشبوو لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، كۆى گشتیى چاكبووهوهكان بۆ چوار مليۆن و ٦٩١ هەزار و ٢٢٤ كهس بەرزبوويەوە.
كۆى گشتيى ٤٩ مليۆن و ١٩٢ هەزار و ٦٧٣ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراون، كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە پێنج مليۆن و ١٦ هەزار و ١٤١ حاڵهت، گيان لەدەستدانيش گەيشتووەتە ٤٢ هەزار و ٧٤٦ حاڵهت و ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخى تەندروستييان ناجێگيرە سێ هەزار و ١٧٥ نەخۆشن.
بەپێى ئامارى هەفتانە لە خشتەكەدا، لەم هەفتەيەدا رێژەى هەوكردنى سييەكان لاى نەخۆشەكان لەسەدا ٣،٢ بووه. رێژەى پڕبوونى قەرەوێڵەكان لەسەدا ٥٣،١ـه. رێژەى پربوونى چاودێرى چڕ بۆ پێگهیشتووان لەسەدا ٦٨،٢ـه، رێژەى پڕبوونى قهرهوێڵهكانی هەناسەدانى دەستكرد لەسەدا ٣٣،٨ـه، تێكڕای كاتى دياريكراو بۆ بەريەككەوتن ٨ كاتژمێرە، رێژەى دەستنيشانكردنى سەرچاوەكانى بەريەككەوتن لەسەدا ٩٩،٩یه.