Emrah Gökmen
06 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 06 تشرینی دووەم 2019
ئیستانبوڵ- AA
له شوقه‌یه‌ك له ناوچه‌ی فاتیح له ئیستانبوڵ ته‌رمی چوار خوشك و برا دۆزرایه‌وه.
له‌دوای ئه‌وه‌ی كه هه‌واڵی دانیشتوانی شوقه‌یه‌ك له شه‌قامی ئۆغوزهان له گه‌ڕه‌كی مۆڵڵا-ی ناوچه‌ی فاتیح نه‌ده‌زانرا، زانیاریی له‌وباره‌یه‌وه درایه تیمه‌كانی پۆلیس و تیمه‌كان گه‌یشتنه ماڵه‌كه.
تیمه‌كان به فه‌رمانی داواكاری گشتیی كۆماریی ده‌رگای شوقه‌كه‌یان كرده‌وه و به ده‌رگاكه‌وه نووسراوێكیان بینی كه نووسرابوو "وریا بن، سیانیدی لێیه، ته‌له‌فۆن بۆ پۆلیس بكه‌ن، مه‌یه‌نه ژووره‌وه".
هێزه‌كانی پۆلیس ده‌ستیان به ته‌رمی هه‌ریه‌ك له جونه‌یت (٤٨ ساڵ)، ئۆیا (٥٤ ساڵ)، كاموران (٦٠ ساڵ)، یاشار (٥٦ ساڵ) گه‌یشت.
تیمه‌كان به‌هۆی ئه‌و نووسراوه‌ی كه به ده‌رگاكه‌وه هه‌ڵواسرابوو، هه‌روه‌ها به‌هۆی ئه‌و بۆنه‌ی بڵاوببوویه‌وه و له ئه‌گه‌ری بوونی مادده‌ی كیمیاوییدا زانیاری‌یان دایه تیمه‌كانی ئافاد.
هێزه‌كانی پۆلیس و تیمه‌كانی ئافاد دوای ئه‌وه‌ی كه جلوبه‌رگی تایبه‌تیان له‌به‌ركرد، بۆ ماوه‌ی دوو كاتژمێر و نیو لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌نێو شوقه‌كه‌دا كرد.
دوای ته‌واوبوونی لێكۆڵینه‌وه‌كان، ته‌رمه‌كان به‌مه‌به‌ستی ده‌ستنیشانكردنی ته‌واوه‌تی هۆكاری گیان له‌ده‌ستدانیان، ره‌وانه‌ی دامه‌زراوه‌ی پزیشكی دادیی ئیستانبوڵ كران.
ئه‌وه‌ش زانراوه كه چوار خوشك و براكه له هه‌مان ماڵدا ژیاون و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت كه گرفتی ده‌روونییان هه‌بووبێت، ئه‌وه‌ش زانراوه گومانی كاری خۆكوژیی له مه‌رگیان ده‌كرێت.