Halil İbrahim Sincar
06 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 07 تشرینی دووەم 2019
ماردین - AA
له ناوه‌ندی شارۆچكه‌ی ئارتوكڵو سه‌ربه ماردین له باڵاخانه‌یه‌كی مێژوویی سێ نهۆمیی كه ته‌مه‌نی ٣٠٠ ساڵه و سه‌رده‌مانێك دادگای ئیستیقلال و دواتر وه‌ك سینه‌مای كۆشك خزمه‌تی كردووه، ئاگر كه‌وته‌وه و زیانێكی زۆر به‌ر باڵه‌خانه‌كه كه‌وت.
باڵه‌خانه مێژووییه‌كه له بازاڕی جهمورییهت له گه‌ڕه‌كی مزگه‌وتی گه‌وره له سه‌رده‌می عوسمانییه‌كاندا بنیاتنراوه و له ئێستا وه‌ك كافتریا، كۆگا و بازاڕ به‌كارده‌هێنرێت و شه‌وی رابردوو به‌هۆكارێكی نادیار ئاگری تێدا كه‌وتووه‌ته‌وه.
ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئاگری نێو باڵه‌خانه‌كه‌یان بینی، هه‌واڵیان دایه تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه. دواتر ئاگره‌كه به زه‌حمه‌ت له‌لایه‌ن تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه و هاووڵاتییانه‌وه كۆژێنرایهوه.
به‌هۆی ئاگره‌كه‌وه زیانێكی زۆر به باڵه‌خانه مێژووییه‌كه و ٢٩٠ فیلمی ئهرشیڤكراوی نێو سینه‌ماكه و ئامێره‌كانی نیشاندانی فیلم له سینه‌ماكه‌دا سووتان. ژماره‌یه‌ك له ئاژه‌ڵانی یه‌كێك له دوكانه‌كانی ئاژهڵفرۆشیی له بازاڕه‌كه‌دا ته‌له‌ف بوون.
یه‌ك له خاوه‌نه‌كانی باڵاخانه‌كه، مه‌حسوم ئیلهان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد باڵه‌خانه‌كه كه ته‌مه‌نی ٣٠٠ ساڵه، به ته‌واوه‌تی سووتاوه.