Zafer Fatih Beyaz
06 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 06 تشرینی دووەم 2019
ئه‌نقه‌ره- AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "له وڵاتێكدا كه نه‌وه‌ی باوه‌ڕدار هه‌بێت، باوه‌ڕم وایه كه سه‌رجه‌م به‌ها مه‌عنه‌وییه‌كان له ساتێك‌دا بازدانێكی گه‌وره تۆمارده‌كه‌ن و گه‌لێك دێته ئاراوه كه له‌به‌ر خوای گه‌وره نه‌ك له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی، پۆست و پله یه‌كتریان خۆشده‌وێت".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتارێكی له رێوڕه‌سمی ٧٠یه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی كۆلێژی زانسته ئیسلامییه‌كان له زانكۆی ئه‌نقه‌ره، كه له ناوه‌ندی بهشتهپهی گه‌ل بۆ كۆنگره و كولتوور، سازكرابوو، پێشكه‌شكرد.
له میانی گوتاره‌كه‌یدا ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "له وڵاتێكدا كه نه‌وه‌ی باوه‌ڕدار هه‌بێت، باوه‌ڕم وایه كه سه‌رجه‌م به‌ها مه‌عنه‌وییه‌كان له ساتێك‌دا بازدانێكی گه‌وره تۆمارده‌كه‌ن و گه‌لێك دێته ئاراوه كه له‌به‌ر خوای گه‌وره نه‌ك له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی، پۆست و پله یه‌كتریان خۆشده‌وێت".
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه تیرۆریست ئه‌و كه‌سه‌یه كه له پێناو دۆزی خۆیدا خوێنی كه‌سانی بێ تاوان ده‌ڕێژێت و رایگه‌یاند: "له‌و رووه‌وه تیرۆریست له موسڵمان درووستنابێت. خۆرئاوا كه بێ شه‌رمانه و بێ سڵه‌مینه‌وه ده‌سته‌واژه‌ی 'ئیسلامی تیرۆریست' به‌كارده‌هێنێت پێویسته سه‌ره‌تا ته‌ماشای ئاوێنه بكات. ئه‌گه‌ر به‌دوای تیرۆریستدا ده‌گه‌رێت ئه‌وا ئه‌وانه لای ئێوه‌ن".
سه‌ركۆماری توركیا راشیگه‌یاند: "رووی ته‌واوی ئه‌وانه هه‌ڵماڵن كه به به‌كارهێنانی ناوی ئیسلام كرده‌ی تیرۆریستیی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ده‌بینن دوژمنانی ئیسلام ده‌رده‌چن".
له به‌شێكی دیكه‌ی گوتاره‌كه‌یدا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ده‌ستگیركردنی هاوسه‌ری سه‌رده‌سته‌ی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش، ئەبوبەکر به‌غدادیی راگه‌یاند.