توركيا, سياسەت

سەركۆمارى توركيا وەڵامی راگەيەندراوى ئەدميراڵە خانەنيشنەكانى دايەوە

سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان، لە بارەی راگەیەندراوەکەی ژمارەیەک ئەدميراڵى خانەنشین، گوتی، "وەکو سەرکۆمار فەرماندەی گشتیی سوپام. وەکو ١٠٤ خانەنشین چۆن راگەیەندراوێکی لەو شێوەیە بڵاودەکەنەوە؟ ئەمە پەیوەندی بە ئازادی خۆتانەوە نییە".

Mümin Altaş  | 14.04.2021 - نوێکردنەوە : 15.04.2021
سەركۆمارى توركيا وەڵامی راگەيەندراوى ئەدميراڵە خانەنيشنەكانى دايەوە

Ankara

ئەنقەرە - AA

سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان، لە بارەی راگەیەندراوەکەی ژمارەیەک ئەدميراڵى خانەنشین، گوتی، "وەکو سەرکۆمار فەرماندەی گشتیی سوپام. وەکو ١٠٤ خانەنشین چۆن راگەیەندراوێکی لەو شێوەیە بڵاودەکەنەوە؟ ئەمە پەیوەندی بە ئازادی خۆتانەوە نییە".

ئەردۆغان، لە میانی بەشداریکردنی لە چالاکی ئاخاوتنەکانی کتێبخانە کە لە کتێبخانەی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا رێکخرا، چاوی بە گەنجان کەوت و وەڵامی پرسیارەکانیانی دایەوە.

سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان، لە وڵامی پرسیاری، "ھەفتەی رابردوو، لە نیوەی شەودا راگەیەندراوێک لەلایەن ١٠٤ ئەدمیراڵی خانەنیشنەوە بڵاوکرایەوە. لەم راگەیەندراوەدا، تیشک خراوەتە سەر سوپای تورکیا و پرۆژەی نۆکەندی ئیستانبوڵ. ئەمیراڵەکان، راگەیەندراوی دووەمیان بڵاوکردەوە و گوتیان 'ئایا ناتوانین بە ئازادانە بیروبۆچوونەکانمان دەربڕین؟'. راتان چییە لەسەر ئەم بابەتە؟

گوتی: "سەربازی، خانەنیشن و خانەنشین نەبوونی تێدانییە. سەرباز سەربازە. لە ئێستادا وەکو سەرکۆمار فەرماندەی گشتیی سوپام. وەکو ١٠٤ خانەنشین چۆن راگەیەندراوێکی لەو شێوەیە بڵاودەکەنەوە؟ ئەمە پەیوەندی بە ئازادی خۆتانەوە نییە. خۆی لە نێوتاندا کەسانێک ھەیە کە ئەم جۆرە کارانەی وەکو پیشەی لێکردووە. زۆر حەزتان لەم کارەیە، ھەڵدەستن و خۆتان دەخەنە ناو سیاسەتەوە. نووسینەوەی دەقێکی لەم جۆرەش لە رێگەی ١٠٤ کەس کە لەناو ھەمان قاڵبی بیرکردنەوەدان، من وەکو فەرماندەی گشتیی سوپا، وەکو سەرکۆمار و وەکو کەسێکی بەرپرسیار لە دابینکردنی یەکێتی و یەکبوون و خۆشگوزەرانی وڵاتەکەم، بێگومان قبولى ناكەم. پێواژووی داھاتوويی ئەمە بێگومان لە دادگاکان دەبێت".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın