توركيا

سەرۆكوەزيرانی پێشووترى توركيا يڵدرم ئاكبوڵوت لە تەمەنى ٨٦ ساڵيدا کۆچی دوایی کرد

سەرۆکوەزیران و سەرۆکی پێشووتری پەرلەمانی تورکیا و ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای راوێژکاریی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا یڵدرم ئاکبوڵوت، لە تەمەنی ٨٦ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

Mehmet Tosun  | 14.04.2021 - نوێکردنەوە : 14.04.2021
سەرۆكوەزيرانی پێشووترى توركيا يڵدرم ئاكبوڵوت لە تەمەنى ٨٦ ساڵيدا کۆچی دوایی کرد

Ankara

ئەنقەرە - AA

سەرۆکوەزیران و سەرۆکی پێشووتری پەرلەمانی تورکیا و ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای راوێژکاریی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا یڵدرم ئاکبوڵوت، لە تەمەنی ٨٦ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

ئاکبوڵوت، لە کاتی وەرگرتنی چارەسەر لە نەخۆشخانەی فاکەڵتیی پزیشکیی زانکۆی ئەنقەرە، گيانيلەدەستدا.

یڵدرم ئاکبوڵوت، لە ١٥ی تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٣٥ لە شاری ئەرزنجان لە دایک بووە، بەھۆی کاری باوکییەوە لە بەڕێوەبەرایەتی پۆستە و گەیاندن خوێندنی سەرەتایی لە ئەسکیشەھیر، ناوەندیی لە سامسون و ئامادەیی لە ئەرزنجان تەواوکردووە.

ئاکبوڵوت، دوای تەواوکردنی کۆلێژی یاسا لە زانکۆی ئیستانبوڵ، دەستی بەکاری پارێزەری کردووە و هاوكات ئەرکی لێپرسراوی رێکخستنەکانی پارتی دادگەری-ی لە پارێزگای ئەرزنجان-ی گرتووەتە ئەستۆ.

یڵدرم ئاکبوڵوت، کە یەکێکە لە دامەزرێنەرانی پارتی نیشتیمانی دایک (ANAP) و لە ھەڵبژاردنە گشتییەکانی ساڵی ١٩٨٣دا لەسەر ئەو پارتەوە وەکو نوێنەری ئەرزنجان چووەتە پەرلەمانی تورکیا، لە چل و پێنجەمین حکوومەتی تورکیا (١٩٨٤-١٩٨٧) کە لەلایەن تورگوت ئۆزال-وە پێکھێنرا، ئەرکی وەزیری ناوخۆی بەڕێوەبرد.

ئاکبوڵوت، لە ھەڵبژاردنەکانی ساڵی ١٩٨٧دا دووبارە بە ئەندامی پەرلەمانی تورکیا ھەڵبژێردرا و ئەم جارەیان کرا بە سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و تاکو ٩ی تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٨٩ لەم ئەرکە مایەوە.

لە ساڵی ١٩٨٩، لە دوای ھەڵبژاردنی تورگوت ئۆزەل وەکو سەرکۆماری تورکیا، یڵدرم ئاکبوڵوت، چل و حەوتەمین حکوومەتی پێکھێنا.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın