توركيا, عێراق

"پرۆتۆکۆڵی دەستە خوشک" لەنێوان شارەوانییەکانی تۆکات و مووسڵ واژووکرا

سەرۆکی شارەوانیی تۆکات، محەمەد کەمال یازیجی ئۆغڵو و پارێزگاری نەینەوا، عەبدولقادر دەخیل پرۆتۆکۆڵی دەستە خوشکی نێوان ھەردوو شارەکەیان"، واژوو کرد.

Ali Makram Ghareeb, Zahir Sofuoğlu  | 20.01.2026 - نوێکردنەوە : 20.01.2026
"پرۆتۆکۆڵی دەستە خوشک" لەنێوان شارەوانییەکانی تۆکات و مووسڵ واژووکرا

At Ta mim

مووسڵ ــ AA

شارەوانیی تۆکات و حکوومەتی خۆجێی شاری مووسڵ پرۆتۆکۆڵی دەستە خوشکی نێوان ھەردوو شارەکەیان" واژووکرد.

پرۆتۆکۆڵەکە ئەمڕۆ سێشەممە لە ڕێوڕەسمێکدا،‌ لەلایەن سەرۆکی شارەوانیی تۆکات، محەمەد کەمال یازیجی ئۆغڵو و پارێزگاری نەینەوا، عەبدولقادر دەخیل واژووکراو.

عەبدولقادر دەخیل لە میانی ڕێوڕەسمەکەدا لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانییدا خۆشحاڵی خۆی بە واژووکردنی پرۆتۆکۆڵەکە نیشانداوە و ڕایگەیاند، واژووکردنی پرۆتۆکۆڵەکە، دەبێتە مایەی پەیوەندی دەستە خۆشکی نێوان تۆکات و مووسڵ.

ئاماژەی بەوەشدا کە پەیوەندییەکی مێژوویی لەنێوان ئەنقەرە و بەغدا ھەیە و ڕایگەیاند کە گەلی عێراق پاڵپشتییەکانی تورکیا لە بیر ناکات.

لەبەرامبەردا سەرۆکی شارەوانیی تۆکات، محەمەد کەمال یازیجی ئۆغڵو ڕایگەیاند پەیوەندییە بازرگانی، کەلتووری و گەشتیارییە درێژخایەنەکانی نێوان تورکیا و عێراق بە واژووکردنی پرۆتۆکۆڵەکە، گرنگیی زیاتریان پێ دەدرێت.

گوتیشی: "سەرکۆمارمان ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی گشتیی مەھەپە، دەوڵەت باخچەلی ھەوڵێکی زۆر دەدەن بۆ بەشداریکردن لە بەڕێوەبردنی پرۆسەی ئاشتی و سەقامگیری لە وڵاتانی برایانمان لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست".

ئاماژەی بەوەشدا کە ئەم ھاوبەشیکردنە یارمەتیدەر دەبێت بۆ پڕۆسەی دووبارە ئاوەدانکردنەوەی شاری مووسڵ و ڕاشیگەیاند کە ئەو ھەنگاوانە، ھانی بازرگانانی تورکیا دەدەن، لەوەی چالاکیەکانیان لە شارەکەدا زیاتر بکەن.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın