توركيا, جيهان

دەوڵەت باخچەلی: "ئاسایشی دیمەشق ئاسایشی ئەنقەرەیە"

سەرۆکی گشتیی مەهەپە، دەوڵەت باخچەلی: "ئاسایشی دیمەشق، ئاسایشی ئەنقەرەیە. بەختەوەری، سەلامەتی و یەکێتیی گەلی سووریا، لەگەڵ گەلی تورک یەکە و هەمان شتە".

Aykut Yılmaz  | 20.01.2026 - نوێکردنەوە : 20.01.2026
دەوڵەت باخچەلی: "ئاسایشی دیمەشق ئاسایشی ئەنقەرەیە"

TBMM

ئەنقەرە - AA

سەرۆکی گشتیی مەهەپە، دەوڵەت باخچەلی ڕایگەیاند: "ئاسایشی دیمەشق، ئاسایشی ئەنقەرەیە. بەختەوەری، سەلامەتی و یەکێتیی گەلی سووریا، لەگەڵ گەلی تورک یەکە و هەمان شتە".

لە میانی کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەیدا لە پەرلەمانی تورکیا، سەرۆکی گشتیی مەهەپە باخچەلی، گوتارێکی پێشکەش کرد.

سەرۆکی گشتیی مەهەپە باخچەلی، هیوای خواست ڕێککەوتنی ئاگربەست و تێکەڵبوونە تەواوەتی نێوان حکوومەتی دیمەشق و ڕێکخراوی تیرۆریستیی یەپەگە/سەدەگە ببێتە خاڵی وەرچەرخان و، ڕایگەیاند: "خواست و هیوامان ئەوەیە ئەو ڕێککەوتنی ئاگربەست و تێکەڵبوونە تەواوەتییە ١٤ بڕگەییەی لە نێوان حکوومەتی دیمەشق و سەدەگە/یەپەگە واژوو کرا، ببێتە خاڵێکی وەرچەرخان و زۆرترین پشتیوانی بۆ هێنانەدی سووریایەکی ئارام دابین بکات کە ئامانجی سەقامگیریی سیاسیی و کۆمەڵایەتیە بە ئامانجی ناوچەی بێ تیرۆر".

گوتیشی: "سەدەگە/یەپەگە ڕێکخراوێکی تیرۆریستییە، نوێنەرایەتی کردنی برا کوردەکانمان، یان قسەکردن و بانگەشەی ماف بە ناوی ئەوانەوە، درۆیەکی شاخدارە و لە سەرەتاوە تا کۆتایی بەرهەمی خەیاڵە".

سەبارەت بە پرسی فەڵەستین و غەززە، باخچەلی ڕایگەیاند: "سەرکۆمار ئەردۆغان دەبێت لە پرسی فەڵەستین و غەززەدا سەرۆکی دامەزرێنەری ئاشتیی بێت، دواتر کێ بەشداری دەکات با بیکات. تورکیا سەرۆکی ئاشتییە، سەرۆکی ئەویش سەرکۆمارە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın