سياسەت

سەرۆکوەزیرانی عێراق و باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا تاوتوێی دۆسیە هاوبەشەکان دەکەن

- سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی و باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا، فاتیح یڵدز تاوتوێی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان بەغدا و ئەنقەرە و دۆسیە هاوبەشەکانیان کرد.

Sarmand Hameed  | 14.04.2021 - نوێکردنەوە : 15.04.2021
سەرۆکوەزیرانی عێراق و باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا تاوتوێی دۆسیە هاوبەشەکان دەکەن

Arbil

هەولێر - AA

سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی و باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا، فاتیح یڵدز تاوتوێی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان بەغدا و ئەنقەرە و دۆسیە هاوبەشەکانیان کرد.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، مستەفا کازمی پێشوازیی لە فاتیح یڵدز کردووە بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی وەک باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، لە میانی دیدارەکەدا تاوتوێی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان بەغدا و ئەنقەرە و هەنگاوەکانی بەهێزکردنی هەماهەنگی لەنێوان هەردوو وڵات لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش و رێزگرتن لە سەرەوەیی کراوە.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باس لە دۆسییە هاوبەشەکانی نێوان هەردوو وڵات کراوە.

لە میانی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختی لەوە کردووەتەوە کە وڵاتەکەی سوورە لەسەر بنیاتنانی پەیوەندی هاوسەنگ لەگەڵ دراوسێکانی، و پشتیوانیکردن لە سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە لەسەر بنەمای گفتوگۆ و دیالۆگ کە بنەمای سەرەکییە بۆ چارەسەکردنی زۆربەی بابەت و دۆسییەکان.




بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın