توركيا

ئەردۆغان: "قەنديل دەڕوخێنين و شتێك ناهێڵين بە ناو قەنديل"

ئەردۆغان، لە کۆشکی وەحدەددین لەگەڵ دایکانی دیاربەکر کە لەبەردەم بارەگای لقی ھەدەپە-ی ئەو شارە بە ئومێدی شادبوونەوە بە رۆڵەکانیان کە لەلایەن رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکەوە بۆ چیا رفێندراون مانیانگرتووە، لەسەر خوانی بەربانگ کۆبوویەوە.

Hatice Şenses Kurukız, Berk Özkan  | 09.05.2021 - نوێکردنەوە : 09.05.2021
ئەردۆغان: "قەنديل دەڕوخێنين و شتێك ناهێڵين بە ناو قەنديل"

Istanbul

ئیستانبوڵ - AA

سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان، ئاماژەی بەوە کرد کە قەندیل دەڕووخێنن و گوتی: "قەندیل لە قەندیل بوون دەردەکەین. دەبێتە تاریکی بۆ ئەوان. هيچ نيگەران مەبن ئێمە باوەڕمان بەمە هەيە و گۆڕەپان بۆ ئەوانە بەجێناهێلين كە لە رێگەى فێلەوە دەيانەوێت جوگرافياى هەزار ساڵەمان پارچە بكەن".

ئەردۆغان، لە کۆشکی وەحدەددین لەگەڵ دایکانی دیاربەکر کە لەبەردەم بارەگای لقی ھەدەپە-ی ئەو شارە بە ئومێدی شادبوونەوە بە رۆڵەکانیان کە لەلایەن رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکەوە بۆ چیا رفێندراون مانیانگرتووە، لەسەر خوانی بەربانگ کۆبوویەوە.

سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان کە لە دوای بەربانگ قسەی کرد، پیرۆزبایی مانگی رەمەزان و ئەم شەوە پیرۆزەی لە ئامادەبووان کرد و ھیوای شادبوون بە جەژنی رەمەزانی بۆ خواستن و گوتى، "لە ئێستاوە پیرۆزبایی جەژنی رەمەزانتان لێ دەکەم. بە شادبوونەوەی ئێوە بە رۆڵەکانتان، داوا دەکەم خوای گەورە نەک جەژنێک بەڵکو دوو جەژنتان بە نسیب بکات".

ئەردۆغان، بە دایکانی دیاربەکر-ی گوت "بۆ ئەو خەباتە مێژووییەتان، بە ناوی خۆم، خێزانەکەم و گەلەکەم سوپاستان دەکەم".

ئەردۆغان گوتیشی، "لە سەرەتاوە بە ستایشەوە چاودێری ھەوڵەکانتان دەکەین بۆ شادبوونەوە بە جگەرگۆشەکانتان کە لەلایەن رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە و درێژەپێدراوە سیاسییەکانی، ھەڵخەڵەتێنراون و لێیان جیاکردوونەتەوە".

ئەردۆغان، لە رێگەی دایکانی دیاربەکر-وە پیرۆزبایی رۆژی دایکانی لە ھەموو دایکان کرد و گوتی، "ئەم بەرەنگاربوونەوەی کە خێزانەکانمان (دایکانی دیاربەکر) بە سووربوونەوە بەڕێوەیدەبەن، زۆر بە خێر بووە لە رووی نیشاندانی رووی راستەقینەی رێکخراوی تیرۆریستی کە خۆی لە تاریکی و خوێن تێردەکات".

ئەردۆغان، سەبارەت بە رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە، گوتی "لە ئێستادا کێشەیان گەورەیە، سەغڵەتییەکانیان گەورەیە. ئیتر بە دوای کونێک دەگەڕێن بۆی ھەڵبێن".

ئەردۆغان، جەختی لەوە کردەوە کە لە رێگەی ئۆپەراسیۆنی سەرکەوتووەوە، دەستی درێژی تیرۆر بۆ سەر وڵاتەکە لە رەگەوە دەشکێنین و گوتی، "تاکو دوایین تیرۆریست لە چالاکی دەخەین و تاکو دوایین رۆڵەمان لە دەستی رێکخراوی تیرۆریستی دەردەکەین و بە خێزانەکەی شاددەکەینەوە، بە بەردەوامی ئەم بەرەنگاربوونەوەیە بۆ پێشەوە ھەڵدەگرین و درێژەی پێدەدەین".

سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان، گوتیشی، "بەوانەی کە دەیانەوێت ناوچەکەمان بە زنجیری داگیرکاریی ببەستنەوە و ئەوانەی کە دەیانەوێت سوود لە سیناریۆ قیزەونەکانیان وەربگرن، ئەوەیان نیشان دەدەین کە یەک دڵ و یەک دەستین".

ئەردۆغان، ئەوەشی راگەیاند، "دەوڵەتی کۆماری تورکیا، ھەر گەنجێکمان کە دەیەوێت خۆی لەم زەلگاوە (تیرۆر) رزگاربکات، لەگەڵ ئەوەی لە روویی یاساییەوە پارێزراوە، پاڵپشتی دەکات لە درووستکردنی ژیانێکی نوێ".

لە بارەی رووداوەکانی قودس، سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان، گوتی"جیھانێک کە قودس و موسڵمانان ناپارازێت، ئەوە دەگەیەنێت کە سووکایەتی بەخۆی کردووە، فتیلی ئەو بۆمبەی راکێشاوە کە خۆی لە ناودەبات".

ئەردۆغان، جەختی لەوە کردەوە کە دەیانەوێت بە زووترین کات ھێرشە قیزەونەکان بۆسەر مزگەوتی ئەقسا لە قودس و موسڵمانان رابگێریێت و گوتی، "وەکو تورکیا، ھەرچۆن ھەموو کات وابووین ئەمرۆش لە پاڵ براکانمان لە قودس و سەرجەم موسڵمانەکانی جوگرافیای فەڵەستین دەبین".

ئەردۆغان، گوتیشی "ھەموو ئەوانەی بێ دەنگ دەبن لە بەرامبەر ھێرشەکانی دەوڵەتی ئیسرائیل و ھەموو ئەوانەی ھەڵوێستێکی ئەوتۆ نانوێنن و بە ناراستەوخۆ پشتیوانی دەکەن، ھاوبەشن لەو ستەمەی کە لەو شوێنە دەکرێ".

ئەردۆغان، داوای لە وڵاتانی مووسڵمان و سەرجەم جیھان کرد، لە دژی ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا، قودس و خانووی فەڵەستینییەکان دەست بە جووڵە بکەن و گوتی، "ئیسرائیل-ی ستەمکار، ئیسرائیل-ی وڵاتی تیرۆر، زۆر بە دڕندانە و بێ ئابڕووانە ھێرش دەکاتە سەر موسڵمانەکانی قودس کە جگە لە پاراستنی پیرۆزییەکانیان، خانووە ھەزاران ساڵەکانیان، خاوەندارێتی وڵاتەکەیان زیاتر ھیچ نیازێکی دیکەیان نییە".

ئەردۆغان، گوتیشی "وەستان لە دژی ئەو ستەمکارانەی کە بە ھێرشی بێویژدانانە، بێ رەوشتانە، نایاسایی و بێ رێزانە، قودس کە سێ ئاینی پیرۆزی لە خۆ گرتووە پیس دەکەن، ئەرکی ھەموو تاکێکە کە بڵێ من 'مرۆڤم' ".

ئەردۆغان، ئەوەشی راگەیاند، "ئێمە لەو بڕوایەداین کە سستەمی ھاوئاھەنگی و ھاوکاری جیھانی میکانیزمێکی گرنگە و ناکرێن بۆ ئارەزووی پێنج وڵات بەجێبھێڵدرێت".

لە کۆتاییدا ئەردۆغان، بۆ ئەوانەی کە بەزۆر لە چیا دەستیان بەسەرداگیراوە، گوتی "ئەو گەنجانەمان کە لە ناو رێکخراوی تیرۆریستیدان بە زووترین کات، لە ئێستادا گوێمان لێدەگرن، لە شەوێکی ئاوھادا بانگیان دەکەم: گەنجەکان، رۆڵەکانمان. سبەی رۆژی دایکانە. دایکانتان دڵتەنگ مەکەن، دڵی دایکانتان مەڕەنجێنن. ئەو دایکانەی کە ئێوەی گەیاندووەتە ئێرە. دڵتەنگیان مەکەن".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın