Elif Küçük,Berk Özkan
20 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 21 ئادار 2021
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بە جیا پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ ھەریەک لە سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرۆکایەتی لیبیا، محەمەد ئەلمەنفی و سەرۆکوەزیرانی لیبیا، عەبدولحەمید دوبەیبە ئەنجامدا.
بەگوێرەی ئەو راگەیەندراوەی کە لە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەر بە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە، لە میانی پەیوەندییەکاندا ھەڵسەنگاندن بۆ پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و لیبیا و پێشھاتە ناوچەییەکان کراوە.
ئەردۆغان، لە میانی پەیوەندییەکاندا، بەبۆنەی ئەوەی حکوومەتی یەکێتی نیشتیمانی لیبیا لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانەوە متمانەی پێبەخشراوە پیرۆزبایی خۆی ئاراستەکردن و جەختی لەوە کردەوە کە ئومێدەکانی چارەسەرێکی بنچینەیی لە لیبیا دووبارە روواوەتەوە.
ھەر لە میانی پەیوەندییەکاندا سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، ئەوەی راگەیاند، تورکیا کە پاراستنی لە سەروەری، سەربەخۆیی، یەکپارچەیی خاک و یەکێتی سیاسیی لیبیای دۆستی ھەمیشەیی و برای کردووەتە بنەما، بەردەوام دەبێت لە پێدانی ھەموو جۆرە پاڵپشتییەکی پێویست بە لیبیا و بە پێویستی زانی لە قۆناغی داھاتووشدا ئەو ھاوکارییەی بناغە توندوتۆڵەی نێوان ھەردوو وڵات پتەوتربکرێت و پارێزگاری لە دەستکەوتە ھاوبەشەکان بکرێت.