Ibrahim Ramadan,Safiye Karabacak
24 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 24 ئاب 2020
تەرابلوس - AA
گوتەبێژى ميليشياكانى خەليفە حەفتەر، ئەحمەد میسمارى، ناڕەزايەتى لە بەرامبەر هەوڵەكانى ئاگربەست لە نێوان حكوومەتى ليبيا و هاوپەيمانى سياسى حەفتەر، ئەنجوهمەنى نوێنەرانى توبروق دەربڕى.
ئەحمەد میسمارى لە كۆنگرەيەكى رۆژنامەوانيیدا، ئاماژەى بەوەكرد، لەو كۆبوونەوانەى كە هێزەكانى حكوومەتى ليبيا ئەنجاميانداوە، بڕيارى هێرشكردنە سەر شارى ستراتيژیى سرت دراوە.
میسمارى هەوڵەكانى راگەياندنى ئاگربەست لەلايەن سەرۆكوەزيرانى ليبيا، فائيز سەراجەوە، بە "مامەڵەكردن لەسەر زهوی و خۆڵكردنە چاو" ناوبرد و رايگەياند ميليشياكان لە ئامادەباشيدان و ئامادەى هەموو هێرشێكن كە بكرێتە سەر شارى سرت.
گوتەبێژى ميليشياكانى خەليفە حەفتەر، خۆى لە وەڵامى پرسيارى بانگەوازى هاوپەيمانى سياسى حەفتەر، سەرۆكى ئەنجوومەنى توبروق عەقيلە ساڵح بۆ ئاگربەست، دزييەوە.