Sarmand Hameed
02 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 04 کانوونی دووەم 2020
تەرابلوس - AA
ئەنجوومەنی باڵای دەوڵەتی لیبیا پێشوازیی لە پەسندکردنی یاداشتنامهی رێگهپێدان به ناردنی هێزی سهربازی تورکیا بۆ لیبیا لە پەرلەمانی ئەو وڵاتەدا کرد.
ئەنجوومەنی باڵای دەوڵەتی لیبیا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندوو "داواکاری حکوومەتی ویفاق کە لە ئاستی نێودەوڵەتی دان پێدانراوە بۆ پاڵپشتیکردنی لەلایەن تورکیاوە، بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی شەڕانگێزی دەرەکییە."
ئەنجوومەنەکە نیگەرانی لە هەوڵەکانی تاوانباری جەنگ خەلیفە حەفتەر و وڵاتانی پاڵپشتیکاری وەک ئیمارات و میسر و رووسیا و فەڕەنسا لە کوشتن و وێرانکاری دەربڕیووە.
ئەنجوومەنەکە راشیگەیاندووە، ئەو هەنگاوانە ناچاری کردین بەشێوەیەکی شەرعی پەنا ببەینە بەر وڵاتی تورکیای دۆست بۆ بەرگرییکردن لە گەلەکەمان و هاووڵاتییان سڤیل.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، پەرلەمانی تورکیا یاداشتنامهی رێگهپێدان به ناردنی هێزی سهربازی بۆ لیبیا كه لهلایهن سهرۆكایهتیی كۆمارەوه ئامادهكرابوو، پەسند کرد