Çiğdem Alyanak
16 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 16 کانوونی یەکەم 2019
ئيستانبوڵ - AA
سەركۆمارى توركيا رەجەب تەيب ئەردۆغان، لە نووسينگەى سەرۆكايەتى كۆمار لە كۆشكى دۆڵمەباخچە لە ئيستانبوڵ بەشدارى لە بەرنامەيەكى هاوبەشى هەردوو كەناڵى ATV-A Haber كرد وەڵامى پرسيارەكانى تايبەت بە رۆژەڤ دايەوە.
- رێككەوتنى توركيا و ليبيا
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی ئەو رێککەوتنەی لەگەڵ لیبیا واژوو کراوە گوتى: "ئێستاش رێککەوتنی ئەمنی و سەربازیی، پێشکەش بە پەرلەمانمان کرا. لە دوای پەسندکردنی لە پەرلەمان دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە".
ئەردۆغان بەردەوام بوو لەسەر ئەو بابەتە و گوتى: "لەبارەی ناردنی سەرباز بۆ لیبیا، لە ئەگەری ھاتنی داواکارییەکی لەم شێوەیە لە لایەن لیبیاوە، وڵاتەمەکان بڕیاری ئەم دەستپێشخەرییە دەدات".
سەبارەت بە قەبارە و گرنگى ئەو ناوچەيەى دەرياى سپى كە رێككەوتنى لەسەر كراوە لەگەڵ ليبيا، ئەردۆغان گوتى: "رۆژهەڵاتى دەرياى سپى خاوەنى يەدەگێكى گرنگى هايدرۆكاربۆنە. لەم دواييانەدا هەواڵى دۆزينەوەكانى چەند كۆمپانيايەك دەبستين. دەبێت چەند كۆمپانيايەكى جيهانى بەناوبانگ لەم بوارەدا بهێنينە لاى خۆمان".
- بريارى ئەنجومەنى پيرانى ئەمريكا سەبارەت بە رووداوى ئەرمەنييەكانى ١٩١٥
باسێكى ديكەى رۆژەڤ كە سەركۆمارى توركيا وەڵامى پرسيارەكانى رۆژنامەنووسانى دايەوە، بڕيارى ئەنجومەنى پيرانى ئەمريكا بوو سەبارەت بە رووداوەكانى ئەرمەنى ١٩١٥، ئەردۆغان لە بابەتەوە گوتى:
"ئەم جۆرە کردەوانە لەگەڵ گیانی ھاوپەیمانێتی ناگونجێ و پێچەوانەی ئەو رێککەوتنەیە کە لەگەڵ ئەمریکا لە ١٧ی تشرینی یەکەم لەبارەی سووریا واژوو کراوە. پێش هەموو شتێك، لە سياسەتى ناوخۆى ئەمريكا ئەنجامەكان لە دژماندا دروستبووە، چەند لايەنێك دەيانەوێت ترەمپ لاواز بكەن و دەيانەوێت بۆ بەرژەوەندى خۆيان بیقۆزنەوە".
ئەردۆغان بەردەوام بوو لەسەر رەخنەكانى لە بڕيارەكەى ئەنجومەنى پيران و گوتى: "ئەگەر ئەمانە شتی وا بکەن، ئێمە دەستەوەستان ناوەستین. زۆر بە ئاشکرا و روونی دەیڵێم. ئایا نەگوتنی ھەمان شت لەبارەی ھیندییە سوورەکان لە ئەمریکا ئەستەمە؟ مێژووی ھیندییە سوورەکان، رووی رەشی ئەمریکایە".
هەروەها ئەردۆغان گوتى: "ئەو بڕيارەى كە وەرتانگرتوە هيچ بايەخێكى نييە، چونكە ئەوە بڕيارێكى سياسييە. ئەگەر ئەمريكا هەنگاو بنێت بۆ چاككردنەوەى پەيوەندييەكانمان، ئەوە بۆ هەردوو لا گرنگە".
سەبارەت بە ئەگەرى داخستنى بنكەى سەربازييەكانى ئەمريكا ئەردۆغان گوتى:
"لەکاتی خۆیدا لەگەڵ ھەموو شاندەکانمان دادەنیشین، ئەگەر پێویست بە داخستن بکات ئەوا ئینجەرلیک دادەخەین و کورەجیک-یش دادەخەین".
- يەپەگە/پەكەكە و باكوورى سووريا
سەركۆمارى توركيا، سوربوونى وڵاتەكەى دووپاتكردەوە لەسەر بەرەنگاربوونەوەى تيرۆر و گوتى:
"بە راى ئێمە پێويستە چۆن سوور و هاوكار بووين لە بەرەنگاربوونەوەى داعش، دەبێت بەو شێوەيە بين لە بەرەنگاربوونەوەى پەكەكە. بۆ ئێمە، ئەگەر شنگال بێت، يان شوێنێكى ديكە، يان مەخموور بێت. ئەم تيرۆريستانە لە كوێ دەستنيشان بكەين دەچينە سەريان و تا بە تەواوەتى كۆتايى بە پەكەكە دەهێنين بەردەوام دەبين لە بەرەنگاربوونەوە".
ئەردۆغان، گلەيى لە كەمتەرخەمى ئەمریکا و رووسيا گرت لەسەر دەرنەكردنى يەپەگە/پەكەكە لە سووريا و گوتى: "نە ئەمريكا و نە رووسيا رێكخراوى تيرۆريستى يەپەگە/پەكەكەيان لەو ناوچەیە دەرنەكرد. لە كاتێكدا ئەو بەلێنەى بە ئێمەياندا بەو شێوەيە بوو. ئەگەر دەريان نەكەن ئەوە کارەکە دەكەوێتە سەرخۆمان".
سەركۆمارى توركيا، دووپاتيكردەوە كە توركيا لە خەمى ئاوارەكاندايە نەك نەوت و خاك و گوتى: "ئێمە وەک تورکیا کێشەمان نەوت نییە، خەمی ئێمە ئەوەیە چۆن ئاسوودەیی ئەو ھاووڵاتییانەی ئێرە (سووریەکان) دەستەبەر بکەین".
هەروەها سەبارەت بە كوردبوونى يەپەگە گوتى: "بەڕاى من بێڕێزييە بەرامبەر بە كورد، ئەگەر بە يەپەگە/پەيەدە بگوترێ كورد".
- پڕۆژەی كەناڵ ئيستانبوڵ
دروستكردنى كەناڵ ئيستانبوڵ كە بابەتێكى ديكەى رۆژەڤى توركيايە، ئەردۆغان لەسەر ئەم بابەتە دوا و گوتى: "لە ئێستا ئامادەکارییەکان لە قۆناغی کۆتاییدان، دەستبەجێ ھەنگاوەکان دەھاوێژین. پرۆژەيەكى زۆر جياوازە. كاتێک كە دەستمان بەم پرۆژەيە كرد لە هەموو کەناڵەکانی جيهان ووردبووينەوە".
سەبارەت بە ماوەى پرۆژەكە و هەڵوێستى لايەنەكان، ئەردۆغان گوتى: "پرۆژەكە لانيكەم شەش بۆ حەوت ساڵى دەوێت. لە ئێستادا ئەم بابەتە بە شێوەيەكى راستى كەسانێك نيگەران دەكات. چونكە ئەمانە هێشتا لە وڵاتدا دارێكى چێندراويان نييە".
- توند وتيژى دژى ئافرەتان
بابەتێكى ديكەى گرنگى رۆژەڤى توركيا "توندوتيژى دژى ئافرەتان" بوو، ئەردۆغان سەركۆنەى توندوتيژى كرد و گوتى: "بە توندى سەركۆنەى هەر جۆرە توندوتيژييەک دەكەم بەرامبەر بە ئافرەتان بكرێت."
سەبارەت بە كارەكانيان بۆ نەهێشتنى توندوتيژى، ئەردۆغان گوتى: "سەرجەم ئەم بابەتانە لە ئێستادا لە چوارچێوەى كارەكاندا هەڵسەنگاندنى بۆ دەكەين. لە كوێ كەمتەرخەمييەكمان هەبێت لەسەرى دەوەستين".
لەسەر دەنگۆى هەلبژاردنى پێشوەخت لە توركيا ئەردۆغان گوتى: "هەڵبژاردنى ئێمە لە مانگى حوزەيرانى ٢٠٢٣دا بەڕێوەدەچێت. بابەتى لادان لەو رێكەوتە جێگەى باس نييە".
لە كۆتاييدا ئەردۆغان رايگەياند، كە سبەی کاتژمێر ١٦:٠٠ (٤ی ئێوارەی ئێوارە بە کاتی ناوخۆی تورکیا)، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ راوێژکار، ئەنگێلا مێرکڵ ئەنجام دەدات.