Ömer Tuğrul Çam
13 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 14 کانوونی دووەم 2020
ئەنقەرە - AA
سەركۆمارى توركيا رەجەب تەيب ئەردۆغان، گوتى: "ھیوا دەخوازم بە زووترین کات لە ليبيا رێککەوتنی ئاگربەستی واژوو بکرێت".
پاش كۆتاييهاتنى كۆبوونەوەى سەركۆمارى توركيا رەجەب تەيب ئەردۆغان و سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا، جۆسێپی کۆنتێ لە كۆمەڵگەى سەرۆكايەتى كۆنگرەيەكى رۆژنامەوانى هاوبەشيان رێكخست.
سەرەتا دەربارەى پەيوەندى دوو قۆڵى نێوان هەردوو وڵات، سەركۆمارى توركيا گوتى:
"رێککەوتین لەسەر ئەوەی کە کۆبوونەوەی لووتکەی نێوان ھەردوو حکوومەت (ئیتاڵیا-تورکیا)ئەمساڵ ئەنجام بدرێ کە لە ساڵی ٢٠١٢وە تا ئێستا نەتوانراوە ئەنجام بدرێت".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی لیبیاوە گوتى:
"ھیوا دەخوازم بە زووترین کات رێککەوتنی ئاگربەستی واژوو بکرێت".
هەروەها لەبارەی دیدار و کۆبوونەوەکانی شاندی تورکیا لە مۆسکۆی پایتەختی رووسیا ئەردۆغان گوتى:"ھیوادارم لەو شوێنە کارەکە کۆتایی دێت و ھاوکار دەبێت لە دەستەبەرکردنی ئاشتی لە لیبیا. پێموایە کاتی ئێوارە کۆتایی پێ دێت و زانیاری ئەوەم وەرگرت کە لەسەر ئاراستەیەکی ئەرێنی درێژەی ھەیە".
سەركۆمارى توركيا هەر لەبارەی لیبیا گوتى:
"لەبارەی کارەکانمان پەیوەندیدار بە پاراستنی دۆخی ناوچەی کەمکردنەوەی گرژی لە ئیدلب، جەختم لەسەر پێدانی پشتیوانی لەلایەن ئیتاڵیا کردەوە".
لەلاى خۆيەوە سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا، جۆسێپی کۆنتێ، گوتى:
"بە هۆى پێشنيارەكەى بەرلين، پرۆسەيەكى سياسى شوێنى گرژييەكان دەگرێتەوە لە ليبيا. ھیوادارم ئاگربەستی لە لیبیا پەنجەرەی دەرفەتێکی گەورە بکاتەوە و قۆناغی ئاشتەوایی دەستپێبکات".