İbrahim Halil Yakut
13 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 16 کانوونی دووەم 2020
وان - AA
به‌هۆی سه‌ختی كه‌شوهه‌وا، ئه‌مڕۆ له سێ شارۆچكه‌ی سه‌ربه ناوه‌ندی وان، خوێندن كرایه پشوو.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له لایه‌ن پارێزگای وان-ه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه كراوه كه به‌هۆی بارینی به‌فرێكی زۆر و سه‌رماو سۆڵه‌وه، خوێندن له قوتابخانه‌كانی قۆناغی بنه‌ڕه‌تی و ناوه‌ندی له شارۆچكه‌كانی ئیپه‌كیۆڵو، ئهردمیت و توشبا كراوه‌ته پشوو.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه كراوه كه ئه‌و كارمه‌نده حكوومیانهی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت یان دووگیانن مۆڵه‌تیان پێدراوه.