جيهان

هێزەكانى حەفتەر هەڕەشە لەو فڕۆكە مەدەنييانە دەكەن كە لە تەرابڵوس نزيكدەبنەوە

- گوتەبێژى سوپاى نيشتيمانى ليبيا سەر بە خەلیفە حەفتەر، ئەحمەد مسمارى رايگەياند كە ئەو ناوچەيە بە فڕۆكەخانەى معێتيقەشەوە كە تاكە دەرگاى كرانەوەى پايتەختە بەڕووى جيهانەوە، سەرجەم فڕۆكە مەدەنى و سەربازييەكان بە "ئامانجێكى رەوا" دەزانن.

Enes Canlı  | 22.01.2020 - نوێکردنەوە : 24.01.2020
هێزەكانى حەفتەر هەڕەشە لەو فڕۆكە مەدەنييانە دەكەن كە لە تەرابڵوس نزيكدەبنەوە

Trablus

تەرابڵوس - AA

هێزەكانى حەفتەر لە ليبيا، سەرەڕاى بانگەوازى ئاگربەست لە لووتكەى بەرلين، هەڕەشەى خستنەخوارەوەی ئەو فڕۆكە مەدەنييانە دەكەن كە دەچنە كايەى تەرابڵوس و دەوروبەرى.

گوتەبێژى سوپاى نيشتيمانى ليبياى سەر بە خەلیفە حەفتەر، ئەحمەد مسمارى لەو لێدوانە رۆژنامەوانييەى كە لە رێى هەژمارى تايبەتى خۆى لە تۆڕە كۆمەڵايەتييەكانەوە بڵاوكراوەتەوە، رايگەياند لە شارى غريان كە دەكەوێتە ١٢٠ كم لە باشوورى پايتەخت و شارى تەرهونە كە دەكەوێتە ٩٠ كم لە باشوورى رۆژهەڵاتى پايتەخت و فرۆكەخانەى معێتيقە لە پايتەخت و دەوروبەرەى تاكو كەنارى تەرابڵوس ناوچەى قەدەغەى فڕينە.

هەوەها مسمارى، رايگەياند كە ئەو ناوچەيە بە فڕۆكەخانەى معێتيقەشەوە كە تاكە دەرگاى كرانەوەى پايتەختە بەڕووى جيهانەوە، سەرجەم فڕۆكە مەدەنى و سەربازييەكان بە "ئامانجێكى رەوا" دەزانن و گوتى، هێزەكانى ئاسمانی و هێزەكانى بەرگريى ئاسمانى فەرمانەكانى قەدەغەى فڕينيان پێگەيشتووە.

لەلاى خۆيەوە، حكوومەتى ويفاقى نيشتمانى ليبيا رايگەياندبوو، ميليشياكانى حەفتەر شەش مووشەكى گارديان ئاراستەى فڕۆكەخانى معێتيقە لە تەرابڵوسى پايتەخت كردوە.

گوتەبێژى حكوومەتى ويفاقی نیشتمانی، محەمەد قانونو لە راگەيەندكراوێكدا سەرنجى بۆ سەر ئەوە راكێشا كە ميليشياكانى حەفتەر چەندەها جار ئاگربەستيان پێشێلكردووە، و جەختى لەسەر ئەوە كردەوە كە ئەو هێرشانە بە ئاشكرا هەڕەشەى بۆ سەر جوڵەی فڕۆكە لە فڕۆكەخانەكە دروستكردووە.



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın