Sarmand Hameed
10 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 10 کانوونی دووەم 2020
تەرابلوس - AA
میلیشیاکانی سەر بە خەليفە حەفتەر دەستپێشخەری تورکیا و رووسیایان بۆ راگەیاندنی ئاگربەست لە لیبیا رەتكردەوە و رايانگەياند كە ئەوان بەردەوام دەبن لەسەر ئۆپەراسيۆنە سەربازييەكانيان.
گوتەبێژ بەناوی میلیشیاکانی حەفتەر، ئەحمەد میسماری لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە کە ئەوان پێشوازیی لە دەستپێشخەری رووسیا دەکەن بۆ دەستەبەرکردنی ئاشتیی و سەقامگیری لە لیبیادا، بەبێ ئەوەی ئاماژە بە رۆڵی تورکیا بدات.
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە ئەوان بەردەوام دەبن لە ئۆپەراسيۆنە سەربازييەكانيان تا شاری تەرابلوس پایتەختی لیبیا کۆنتڕۆڵ دەکەن.
رۆژی چوارشەممە، سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین لە راگەیەنراوێکدا هاوبەشدا کە دوای کۆبوونەوەیان لە ئیستانبوڵ بڵاویان کردەوە، دوای راگەیاندنی ئاگربەستیان کردبوو کە لە نیوە شەوی شەممە لەسەر یەکشەممەوە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
هەریەک لە ئەنجوومەنی سەرۆکایەتی حکوومەتی ویفاقی نیشتمانی لیبیا کە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتییدا دانی پێنراوە و ئەنجوومەنی باڵای دەوڵەت و ئەنجوومەنی نوێنەرانی لیبیا لە تەرابلوسی پایتەخت پێشوازییان لە بانگهێشتی راگەیاندنی ئاگربەست و چارسەری دیپلۆماتی بۆ کۆتاییهێنان بە قەیرانەکانی ئەو وڵاتە، کردبوو.