سياسەت

سەراج دەقى رێککەوتنی ئاگربەستى ليبياى واژۆ كرد

وەزيرى دەرەوەى توركيا مەولود چاوشئۆغڵو،رايگەياند رەشنووسێكيان ئامادەكردووە بۆ ئاگربەست لە ليبيا و سەرۆكى حكومەتى ويفاقى نيشتيمانى ليبيا، فائيز سەراج واژۆى كردووە و حەفتەريش داواى مۆڵەتى كردووە تاكو سبەى.

Ömer Tuğrul Çam  | 13.01.2020 - نوێکردنەوە : 14.01.2020
سەراج دەقى رێککەوتنی ئاگربەستى ليبياى واژۆ كرد

Ankara

ئەنقەرە/ مۆسكۆ - AA

وەزيرى دەرەوەى توركيا مەولود چاوشئۆغڵو، رايگەياند رەشنووسێكيان ئامادەكردووە بۆ ئاگربەست لە ليبيا و سەرۆكى حكومەتى ويفاقى نيشتيمانى ليبيا، فائيز سەراج واژۆى كردووە و حەفتەريش داواى مۆڵەتى كردووە تاكو سبەى.

چاوشئۆغڵو، لە چوارچێوەى هەوڵەكان بۆ بەرقەراركردنى ئاشتى و ئارامى لە ليبيا، لە مۆسكۆى پايتەختى رووسيا لەگەڵ هاوتا رووسييەكەى روونكردنەوەيەكيان ئەنجامدا.

چاوشئۆغڵو، گوتى: "لە ئەنجامدا رەشنووسێكمان ئامادەكردووە كە رێگەكانى ئاگربەست لە خۆدەگرێت. لەسەر ئەم دەقە و بەتايبەتى ئەو پێشنيارانەى كە لەلايەنەكەى حەفتەرەوە هاتووە بە بايەخەوە تەماشاكراوە".

چاوشئۆغڵو، ئاماژەى بەوەكرد كە پاش گەيشتن بە دەقى كۆتايى، رێککەوتنەکە لەلايەن سەراج و سەرۆكى ئەنجومەنى باڵاى ليبيا، خاليد مشيرى واژۆكراو و رادەستى لايەنى توركى كرايەوە.

هاوکات گوتیشی: "لايەنەكەى حەفتەريش، تاكو سبەى داواى مۆڵەتيان كردووە، بە گوێرەى گوتەى دۆستە رووسیەكانمان بێت، داواى ماوەيان كردووە. ئەگەر سبەى بەيانى لايەنى حەفتەر دەقەكە واژۆ بكات ئەوە ئەو ئاگربەستەى كە سەراج و حەفتەر بە زارەكى پەسەنديان كردبوو بە شێوەيەكى نووسراو ئەم بەڵێننامەيە جێبەجێدەكرێت. لە پاش ئەوە بەردەوامدان بە ئاگربەست و خێراكردنى پرۆسەى سياسى، لەگەڵ هەوڵەكانى بەرلين و نەتەوەيەكگرتووەكان، تاكو دەگەين بە ئەنجام لەگەڵ رووسيا بەردەوام دەبين لەسەر كار"

هەروەها چاوشئۆغڵو، سوپاسى سەراج و ميشرى كرد لەسەر واژۆكردنى دەقى ئاگربەستەكە.




بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın