Fuat Kabakcı
24 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 24 ئاب 2020
ئەنقەرە - AA
لە سەرتاسەری جیھان، ژمارەی تووشبووانی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) کە لە شاری وهان سەربە ویلایەتی هۆبی رۆژهەڵاتی چین سەری هەڵدا، ٢٣ ملیۆن و ٥٨٦ هەزار کەسی تێپەڕاند.
بەپێی ماڵپەرى "Worldometer" كه زانیارییەکانی پشت به ئاماره‌كانى په‌تای ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت لە جیهاندا، ٨١٢ هه‌زار و ٥٢٧ كه‌س له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا به‌هۆی په‌تاكه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
لە کاتێکدا ژمارەى تووشبووانی په‌تاكه له جیهان گه‌یشتووه‌ته، ٢٣ ملیۆن و ٥٨٦ هه‌زار و ٥١٢ كه‌س، ١٦ ملیۆن و ٨٥ هەزار و ٥٥٦ تووشبووی پەتاکە چاکبوونەتەوە.
هاوکات لەئێستادا، شەش ملیۆن و ٦٨٨ هەزار و ٤٢٩ کەس لە جیهاندا هەڵگری ڤایرۆسەکەن.
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا، بەرزترین ئاماری تووشبوون و گیانلەدەستدانی بە په‌تاکە تۆمارکردووە كه تا ئێستا، پێنج ملیۆن و ٨٧٤ هه‌زار و ١٤٦ حاڵه‌تی تووشبوون و ١٨٠ هەزار و ٦٠٤ حاڵەتی گیانلەدەستدانی تۆماركردووه.
دوای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا، ریزبه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌ی ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به په‌تاكە تیایاندا ٢٥٠ هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاندووه به‌مشێوه‌یه‌یه:
''بەڕازيل سێ ملیۆن و ٦٠٥ هەزار و ٧٨٣ حاڵه‌ت، هيندستان سێ ملیۆن و ١٠٦ هەزار و ٣٤٨ حاڵه‌ت، رووسيا ٩٥٦ هەزار و ٧٤٩ حاڵه‌ت، کۆماری باشووری ئەفریقا ٦٠٩ هەزار و ٧٧٣ حاڵه‌ت، پێرو ٥٩٤ هەزار و ٣٢٦ حاڵه‌ت، مه‌كسیك ٥٦٠ هەزار و ١٦٤ حاڵه‌ت، كۆلۆمبیا ٥٤١ هەزار و ١٤٧ حاڵه‌ت، ئيسپانيا ٤٠٧ هەزار و ٨٧٩ حاڵه‌ت، چیلی ٣٩٧ هەزار و ٦٦٥ حاڵه‌ت، ئێران ٣٥٨ هەزار و ٩٠٥ حاڵه‌ت، ئه‌رجه‌نتین ٣٤٢ هەزار ١٥٤ حاڵه‌ت، بەريتانيا ٣٢٥ هەزار و ٦٤٢ حاڵه‌ت، سعوودیه ٣٠٧ هەزار و ٤٧٩ حاڵه‌ت، به‌نگلادیش ٢٩٤ هەزار و ٥٩٨ حاڵه‌ت، پاكستان ٢٩٣ هەزار و ٢٦١ حاڵه‌ت، ئيتاڵيا ٢٥٩ هەزار و ٣٤٥ حاڵه‌ت و توركیا ٢٥٨ هەزار و ٢٤٩ حاڵه‌ت''.
به‌ده‌ر له ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا ریزبه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه گیانله‌ده‌ستدان به په‌تای كۆرۆنا تیایاندا ١٠ هه‌زاری تێپه‌ڕاندووه، به‌مشێوه‌یه‌یه:
''به‌ڕازیل ١١٤ هه‌زار و ٧٧٢ حاڵه‌ت، مه‌كسیك ٦٠ هه‌زار و ٤٨٠ حاڵه‌ت، هیندستان ٥٧ هه‌زار و ٦٩٢ حاڵه‌ت، به‌ریتانیا ٤١ هه‌زار و ٤٢٩ حاڵه‌ت، ئیتاڵیا ٣٥ هه‌زار و ٤٢٧ حاڵه‌ت، فه‌ڕه‌نسا ٣٠ هه‌زار و ٥١٣ حاڵه‌ت، ئیسپانیا ٢٨ هه‌زار و ٨٣٨ حاڵه‌ت، پێرو ٢٧ هه‌زار و ٦٦٣ حاڵه‌ت، ئێران ٢٠ هەزار و ٦٤٣ حاڵه‌ت، كۆلۆمبیا ١٧ هه‌زار و ٣١٦ حاڵه‌ت، رووسیا ١٦ هه‌زار و ٣٨٣ حاڵه‌ت، كۆماری باشووری ئه‌فریقا ١٣ هه‌زار و ٥٩ حاڵه‌ت و چیلی ١٠ هه‌زار و ٨٥٢ حاڵه‌ت''.