Burcu Çalık Göçümlü
04 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 04 نیسان 2021
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان، گوتی: "لە ناخی دڵمەوە پیرۆزبایی لەسەرجەم ھاووڵاتییە کریستیانەکانمان لە کڵێسە و گرووپە جیاوازەکان، بەبۆنەی گرنگترین جەژنیان کە جەژنی قیامەیە دەکەم".
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی کە لە سەرۆکایەتی پەیوەندییەکانی سەر بە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بڵاوکراوەتەوە، ئەردۆغان، بەبۆنەی جەژنی قیامەی کریستیانەکان پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە.
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان، رایگەیاند لە ناخی دڵمەوە پیرۆزبایی لەسەرجەم ھاووڵاتییە کریستیانەکانمان لە کڵێسە و گرووپە جیاوازەکان، بەبۆنەی گرنگترین جەژنیان کە جەژنی قیامەیە دەکەم و گوتی:
"ئەو مۆزائیکە دەوڵەمەندەی کە ھەرتاکێکی گەلەکەمان پێکیھێناوە، نموونەیەکی بێوێنەیە بۆ جیھان لەرووی پێکەوەژیانی ئازادیی و ئاشتییانە لەسەر بنەمای رێز لەیەکگرتن".
ئەردۆغان گوتیشی: "بە بەشداریکردن لە خۆشی ھاووڵاتییە کریستیانەکانمان لە جەژنی قیامەدا، زۆر دڵنیام لەوەی کە ئەو تایبەتمەندییانەی وەکو یەکبوون و پشتبەیەکبەستن كە ھەویری گەلەکەمانە لە نەوەیەکەوە بۆ نەوەى داهاتوو دەگوازرێتەوە. بەم ھەست و بیرکردنەوەيە جارێکی تر پیرۆزبایی جەژنی قیامە لە ھاووڵاتییە کریستیانەکانمان و سەرجەم کریستیانەکان دەکەم و ھیوای خۆشگوزەرانییان بۆ دەخوازم".