Şeyma Uzundere
04 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 04 نیسان 2021
ئەنقەرە - AA
بەرپرسانی کەنەدا، فرۆشتنی ئەو دەمامکانەیان راگرت کە گرافینیان تێدایە.
بە پێی هەواڵێکی هیندوستان تایمز، فەرمانگەی تەندروستیی کەنەدا کە سیاسەتەکانی تەندروستیی نیشتمانی ئەو وڵاتە بەڕێوە دەبات، دوێنێ لە راگەیەندراوێکدا داوای کرد ئەو دەمامکانەی گرافین لە پێکهاتەکانیاندا هەیە بەهۆی ئەو مەترسیانەی لەسەر تەندروستیی دروستی دەکەن بەرهەمهێنان و هەناردەکردنیان رابگیرێت.
بەرپرسان کە توێژینەوە دەکەن لەسەر ئەو دەمامکانەی گرافینیان تێدایە، بە پێی هەڵسەنگانە سەرەتاییەکانیان دەرکەوتووە کە ئەو پارچانەی گرافین کە کاتی هەناسەدان هەڵدەمژرێن رەنگە ببنە هۆی ژەهراوی بوونی سیەکان.
بانگەشەی ئەوە دەکرێت ئەو دەمامکانەی گرافین لە پێکهاتەکانیاندا هەیە دەخرێنە بازاڕەوە تایبەتمەندی ''دژە ڤایرۆس'' و ''دژە بەکتریا''یان هەیە.
دەمامکەکان کە بە نانۆتەکنەلۆجی بەرهەمدەهێندرێن لە کەنەدا و هیندستان بەکارهێنانی بەربڵاوە.