Seyit Aydoğan
04 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 05 تەمووز 2021
تۆرۆنتۆ - AA
سەرکردە خۆجێیەکانی کەنەدا، لە دوای دۆزینەوەی گۆڕی ژمارەیەک لەو منداڵانەی کە لە سەردەمی پێشوودا لە خوێندنگای سەربە کڵێساکان گیانیان لەدەستدابوو، بانگھێشتی بایکۆتکردنی کڵێسای کاسۆلیکیان کرد.
بەپێی ئەو ھەواڵەی لەلایەن دامەزراوەی فەرمی کەنەدا CBC بڵاوکراوەتەوە، بۆبی کامیرۆن سەرۆکی یەکێتی نەتەوە خۆجێیەکانی خاوەن سەروەریی کە یەکێکە لە گەورەترین دامەزراوەکانی خۆجێی لە کەنەدا، داوای لە کاسۆلیکەکان کرد کە سەردانی کڵێسا نەکەن.
کامیرۆن بەڵێنی پێدانی ٢٥ ملیۆن دۆلار لەلایەن کڵێسای کاسۆلیکی بەوانەی کە لە خوێندنگەی سەربە کڵێساکان لە ژیاندا ماون وەبیرھێنایەوە و داواشی لە کاسۆلیکەکان کرد کە تا ئەو پارەیە وەرنەگرن، سەردانی کڵێسا نەکەن.
ناوبراو داوایشی کرد کە کڵێسا گشت بەڵگەنامەکانی خوێندنگەکان بۆ رای گشتی ئاشکرا بکات و پاپا فرانسیش سەردانی کەنەدا بکات و داوای لێبووردن بکات بۆ ئەو رووداوانەی کە روویانداوە.
ھاوکات یەکێکی دیکە لە رێبەرە خۆجێیەکانی ھیندییە سوورەکان لە ناوچەکەدا بە ناوی بایرۆن بانگھێشتی بۆ بایکۆتکردنی کڵێسا کرد و داوای لە کاسۆلییەکان کرد کە لە ماڵەوە بمێننەوە.
پێشتر کادموس دێلۆرمی رێبەری خەڵکی رەسەنی "Cowessess First Nation" ئەو شوێنەی کە کڵێسای ماریڤال-ی لە ویلایەتی ساسکاچیوان کەنەدای لێ ھەڵکەوتووە، دۆزینەوەی ئێسک و پروسکی ٥٧١ منداڵی قوتابی کڵێسا کە بە شێوەیەکی فەرمی تۆمارنەکرابوون، راگەیاندبوو.