Ömer Faruk Yıldız
04 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 04 تەمووز 2021
کوالا لامپور - AA
لە باشووری فلیپین، فڕۆکەیەکی سەربازیی کە ٨٥ کەسی هەڵگرتبوو لە میانی نیشتنەوەدا کەوتەخوارەوە.
لەمبارەیەوە سەرۆکی ئەرکانی سوپای فلیپین، جەنەراڵ سيريليتو سۆبيجانا رایگەیاند کە فڕۆکە سەربازییەکە کاتێک ویستوویەتی لە دوورگەی جۆلۆی سەربە ناوچەی سولو بنیشێتەوە، کەوتووەتە خوارەوە.
جەنەراڵ سيريليتو سۆبيجانا باسی لەوە کرد کە تا ئێستا ٤٠ کەس رزگارکراون و گوتی: ''تیمەکانی گەڕان و رزگارکردن بەردەوامن لەسەر کارەکانیان لە ناوچەکەدا بۆ رزگارکردنی سەرنشینەکانی دیکە''.
ئاماژە بەوەیش کرا کە فڕۆکەکە ئەو سەربازانەی گواستووەتەوە بۆ شوێنی کارەکانیان کە تازە لە خوێندنگەی سەربازی دەرچوون.