Zeynep Hilal Karyağdı,Ekrem Biçeroğlu
03 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 06 نیسان 2021
عەممان - AA
دەنگۆی دەستبەسەرگرتنی برای شای ئوردن عەبدوڵڵای دووەم، شازادە حەمزە بن حوسێن و دانانی لەژێر چاودێری لە کۆشکەکەی خۆی لە عەممانی پایتەخت بڵاوکراوەتەوە.
بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی واشنتۆن پۆست-ی ئەمریکی، گەرەترین کوڕی شا حوسێن و براگەورەی شا عەبدوڵڵای دووەم، شازادە حەمزە بن حوسێن و ٢٠ کەسی دیکە، بە "تۆمەتی ھەڕەشە بۆسەر سەقامگیری وڵاتەکە" دەستبەسەرکراون.
ھەواڵەکە، ئاماژەی بەوە کردووە کە شازادە حەمزە، لە کۆشکەکەی خۆی لە عەممانی پایتەخت دەستبەسەرکراوە، ھاوکات ئەو کەسانەی کە لەگەڵیدا دەستبەسەرکراون کەسانێکی خاوەن پێگەن لە دامەزراوە ئەمنییەکانی وڵاتەکەدا.
لای خۆیەوە ئاژانسی ھەواڵی فەرمیی ئوردن پێترا، دەنگۆکانی دەستبەسەرگرتن یان ھێشتنەوە بە زۆرەملێی شازادە حەمزە-ی لە کۆشکەکەی خۆی بە درۆ خستەوە.
پێشتر، ئاژانسی ھەواڵی فەرمیی ئوردن پێترا، لە ھەواڵێکیدا دەستبەسەرگرتنی سەرۆکی پێشووی دیوانی شانشینی ئوردن باسم ئیبراھیم عەوادەڵڵا و چەند کەسێکی دیکەی راگەیاندبوو.