توركيا, جيهان

ئەردۆغان گوتارێکی بۆ رۆژنامەی واشنتۆن پۆست نووسی

- سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتارێکی بۆ رۆژنامەی واشنتۆن پۆست لەژێر ناونیشانی "تیرۆریستەکەی نیوزیلاند و قوماشی داعش هەمان شتن" نووسیوە.

Hamdi Çelikbaş, Muhammet Ali Kemal  | 20.03.2019 - نوێکردنەوە : 20.03.2019
ئەردۆغان گوتارێکی بۆ رۆژنامەی واشنتۆن پۆست نووسی

Ankara

ئەنقەرە - AA

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند "وەک سەرکردەیەک کە چەندین جار لە رابردوودا باسی ئەوەم کردووە کە تیرۆر ئایین و زمان و نەژادی نییە، هەموو هەوڵێک بۆ پەیوەستکردنی هێرشە تیرۆریستییەکانی هەفتەی رابردوو بە پەروەردەی دەستی مەسیحییەت، خووڕەوشتیان یان بنەماکانیان لە رووی پۆلێنبەندییەوە رەتدەکەمەوە".

رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتارێکی بۆ رۆژنامەی واشنتۆن پۆست لەژێر ناونیشانی "تیرۆریستەکەی نیوزیلاند و قوماشی داعش هەمان شتن" نووسیوە.

ئەردۆغان لە گوتارەکەیدا رایگەیاندووە "كردنە ئامانجی توركیا و خودی خۆم چەندین جار لە لایەن تیرۆریستانەوە، واتادارە و بابەتێكە پێویستە بیری لێ بكرێتەوە".

هەروەها رایگەیاندووە "ده‌بێت سه‌ركرده‌كانی رۆژئاوا وانه‌ له‌ جددییه‌تی سه‌رۆكوه‌زیرانی نیوزیلاند، (جاسیندا) ئاردێرن وه‌ربگرن و باوه‌ش بۆ موسڵمانانی وڵاتی خۆیان بكه‌نه‌وه‌. کۆمەڵگەکانی خۆرئاوا و حکوومەتەکانیان، پێویستە رێگە بە ئاساییبوونەوەی ئایدۆلۆجیاکانی هاوشێوەی نەژادپەرستیی، دوژمنایەتییکردنی بیانییەکان و ئیسلامۆفۆبیا نەدەن".

دواتر نووسیویەتی: "وەک سەرکردەیەک کە چەندین جار لە رابردوودا باسی ئەوەم کردووە کە تیرۆر ئایین و زمان و نەژادی نییە، هەموو هەوڵێک بۆ پەیوەستکردنی هێرشە تیرۆریستییەکانی هەفتەی رابردوو بە پەروەردەی دەستی مەسیحییەت، خوورەوشتیان یان بنەماکانیان لە رووی پۆلێنبەندییەوە رەتدەکەمەوە. زۆر گرنگه‌ ئه‌و جۆره‌ ئایدۆلۆجیا له‌ڕێلاده‌رانه‌ش هاوشێوه‌ی دژه‌ سامییه‌ت به‌تاوانی دژبە مرۆڤایه‌تی له‌قه‌ڵه‌م بدرێن".

سەركۆماری توركیا هەروەها نووسیویەتی "یەكە هەواڵگرییەكانی توركیا بۆ روونكردنەوەی رووداوەكە، بەهەماهەنگی لەگەڵ نیوزیلاند و وڵاتانی دیكەدا كاردەكەن".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın