Safvan Allahverdi,Ramal Abdullah Mahmood
17 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 17 تشرینی یەکەم 2018
واشنتۆن – AA
نووسه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆستی ئه‌مریكی فرید رایان رایگه‌یاند كه ئیداره‌ی سعوودیه ناچاره "روونكردنه‌وه‌یه‌كی دروست و ته‌واو بدات" به كه‌سوكاری رۆژنامه‌وانی سعوودی جه‌مال خاشقچی كه له دوای چوونیه‌وه بۆ كۆنسوڵگه‌ری سعوودیه له ئیستانبوڵ تا ئێستا بێ سه‌روشوێنه.
نووسه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆستی ئه‌مریكی فرید رایان له‌باره‌ی خاشقچییه‌وه كه ئه‌ویش گوتاری له‌و رۆژنامه‌یه ده‌نووسی راگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
رایان ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه پێویسته به‌هۆی رووداوه‌كانی ئه‌م دوو هه‌فته‌یه‌وه داوای لێبوردن له كه‌سوكاری خاشقچی بكرێت و له‌مباره‌یه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ ئه‌نجام بدرێت. نووسیوویه‌تی: "حكوومه‌تی سعوودیه ناچاره روونكردنه‌وه‌یه‌كی دروست و ته‌واو بدات به كه‌سوكاری خاشقچی و جیهان كه چی‌یان به‌سه‌ر جه‌مال خاشقچیدا هێناوه و ئێمه پشتگیری داواكاری كه‌سوكاری خاشقچی و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كه‌ین بۆ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ له رووداوه‌كه".