Rewa Mahmut Hasan
12 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 12 تشرینی یەکەم 2016
واشنتۆن - AA
بەشێکی زۆری دەزگا گرنگەکانی راگەیاندن لە ئەمریکا پشتگیری لە کاندیدی دیموکراتەکان، هیلاری کلینتۆن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی وڵاتەکەیان دەکەن.
لەکاتێکدا هەندێک لە دەزگاکان بە راستەوخۆ پشتگیری خۆیان بۆ کلینتۆن دەربڕیوە، هەندێکی تریان بەتوندی رەخنە لە ترەمپ دەگرن.
بۆ یەکەمجار لە مێژووی ٣٤ ساڵی وەشانی خۆیدا رۆژنامەی USA Today، هەڵوێستی خۆی دژ بە ترەمپ راگەیاند.
واشنتۆن پۆست کە پێشتر پشتگیری لە ئۆباما دەکرد، لە ئێستادا بەتەواوی دژایەتی ترەمپ دەکات و بەوە تۆمەتباری دەکات کە ناتوانێت وڵات بەرێوەبەڕێت.
گۆڤاری فۆرین فۆلیسی بەدرێژایی ٥٠ ساڵی کاری خۆی تائێستا پشتگیری لە هیچ کاندیدێک نەکردووە بەڵام لەم هەڵبژاردنەدا پشتگیری خۆی بۆ کلینتۆن ئاشکرا کرد.
هەرچی کەناڵەکانی تەلەڤیزیۆنە، زۆر جیاوازە لەچاو رۆژنامەکاندا و ترەمپ بانگەشەی ئەوە دەکات کە CNN و MSNBC هەواڵی زیاتر لەسەر کلینتۆن دەکەن. هەرچی کەناڵی فۆکس-ە بە سیاسەتی دژبە کلینتۆن ناوی دەرکردووە.