Hemın Othman Mohammed
12 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 12 تشرینی یەکەم 2016
واشنتۆن - AA
له‌كاتێكدا كه‌متر له مانگێكی ماوه بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا، كه 8ی تشرینی دووه‌می ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌پێی راپرسییه‌ك جیاوازیی نێوان كاندیدی پارتی دیموكراته‌كان، هیلاری كلینتۆن و كاندیدی كۆماریخوازه‌كان، دۆناڵد تره‌مپ گه‌یشتووەته نۆ خاڵ.
به‌پێی ئەنجامی راپرسی هاوبه‌شی كه‌ناڵی NBC News و رۆژنامه‌ی Wall Street Journal، كلینتۆن %46ی پشتیوانیی ده‌نگده‌ران و تره‌مپ لە%37ی ئەو پشتیوانییەی به‌ده‌ستهێناوه.
له هه‌مان راپرسیدا، كاندیدی پارتی ئازادیخوازان، گاری جۆنسۆن، %8 و كاندیدی پارتی سه‌وز جیل ستین %2ی بەدەستهێناوە.
له بەراوردکردنی کلینتۆن و ترەمپدا به یه‌كتری، ده‌بینرێت كه كلینتۆن %50ی ده‌نگه‌كان و تره‌مپ %40ی دهنگكهكانی به‌ده‌ستهێناوه.
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌یەکی ڤیدیۆیی تره‌مپ رۆژی هه‌ینی رابردوو، كه تێیدا قسه‌ی بێ مانا و پڕوپوچ ده‌كات، مشت‌ومڕ سه‌ریهه‌ڵدا.
بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و گرته ڤیدیۆییانه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌نگده‌رانی كۆماریخوازه‌كان درووستكرد و به‌پێی یه‌كه‌م راپرسی له‌دوای ئه‌و رووداوه كلینتۆن نۆ خاڵ پێش ركابه‌ره‌كه‌ی كه‌وت.