Berk Özkan
04 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 05 تشرینی یەکەم 2020
ئيستانبوڵ - AA
كۆبوونەوەى سەركۆمارى توركيا، رەجەب تەيب ئەردۆغان لەگەڵ سەرۆكوەزيرانى ليبيا، فائيز سەڕاج كۆتايیهات.
رهجهب تهیب ئەردۆغان، لە كۆشكى وەحدەددين له ناوچهی ئوسكودار، پێشوازیى لە سەرۆكوەزيرانى ليبيا، فائيز سەڕاج و شاندى ياوەرى كرد.
كۆبوونەوەكە كاتژمێر ١٩:٠٠ دەستيپێكرد و ماوهی يەك كاتژمێرى خاياند.
پاشان كۆبوونەوەى نێوان شاندەكان دەستى پێكرد و ماوهی كاتژمێر و نيوێكى خاياند. دوای كۆتاييهاتنى كۆبوونەوەكە سەڕاج و شاندى ياوەرى كۆشكی وهحدهددینیان جێهێشت.
هەريەك لە وەزيرى دەرەوە مەولود چاوشئۆغڵو، وەزيرى ناوخۆ، سولەيمان سۆيڵو، وەزيرى دارايى و گەنجينە، بەرات ئاڵبايراك، وەزيرى بەرگریى، خولوسى ئاكار، سەرۆكى پەيوەندييەكان، فەخرەددين ئاڵتون و گوتەبێژى سەرۆكايەتى كۆمارى توركيا، ئيبراهيم كاڵن ئامادەى كۆبوونەوەكە بوون.