Merve Yıldızalp Özmen
04 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 05 تشرینی یەکەم 2020
ئەنقەرە - AA
سەرۆكى گشتيى پارتى گەلى كۆماريى توركيا، كەمال كلچدارئۆغڵو، رایگهیاند: "هێرشى ئەرمينيا كە بنەماكانى ياسا نێودەوڵەتييەكانى پێشێلكردووە، بۆ سەر شارى گەنجەى ئازەربايجان كە خەڵكى سڤيلى كردووەتە ئامانج بە توندى سەركۆنە دەكەم".
كهمال كلچدارئۆغڵو، لە رێگەى تویتەرەوە بڵاويكردەوە:
"هێرشى ئەرمينيا كە بنەماكانى ياسا نێودەوڵەتييەكانى پێشێلكردووە، بۆ سەر شارى گەنجەى ئازەربايجان كە خەڵكى سڤيلى كردووەتە ئامانج بە توندى سەركۆنە دەكەم. سەرەخۆشى لە برا ئازەرييەكانم دەكەم و ئەوە وەبيردەهێنمەوە كە لە بەرگرییكردن لە مافەكانيان لە پاڵياندا دەبين".