Sarp Özer,Mümin Altaş
12 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 12 تشرینی یەکەم 2020
ئەنقەرە- AA
وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار دوای بەشداریکردنی لە رێوڕەسمی دەستپێکردنی ساڵی خوێندنی کۆلێژی هێزە زەمینییەکان سەربە زانکۆی بەرگریی، لێدوانی بۆ رۆژنامەنووسان دا و باسی لە پەلامارەکانی سوپای ئەرمینیا بۆسەر ئازەربایجان کرد.
خولوسی ئاکار دەربارەی پەلامارەکانی ئەرمینیا بۆسەر شاری گەنجە لە ئازەربایجان رایگەیاند "ئەمە شتێکی نوێ نییە، ئەرمینیا هەمیشە بە توندوتیژی رەفتار دەکات و تاوانی جەنگ ئەنجام دەدات. حکوومەتی ئەو وڵاتەش تا ئەوپەڕی راددە، خەمساردانە رەفتار دەکات. ئەوان نە رێز لە دادی نێودەوڵەتی نە رێز لە مافی مرۆڤ دەگرن. سوپای ئەرمینیا بەردەوامە لە پەلاماردانی گەنجە و شارەکانی دیکەی ئازەربایجان، ئەمەش بە مانای پێشێلکردنی ئاگربەست دێت. رۆژێک دێت لەبەردەم مێژوو، هەروەها لەبەردەم دادی نێودەوڵەتییدا، باجی ئەم کارانەیان بدەن".
وەزیری برگریی تورکیا باسیشی لە چالاکییەکانی کەشتی ئۆروچ رەئیس کرد و گوتی: "بەگوێرەی تۆمارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان مافی هەبوونی دەسەڵاتمان لە دەریادا هەیە. وەک هێزی دەریایی بەپێی پێویست یاوەری و ئاسایشی کەشتییەکانمان دەستەبەر دەکەین".