İdiris Okuduci
12 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 13 تشرینی یەکەم 2020
گەنجە- AA
بەڕێوبەری ئاژانسی نیشتمانیی هەڵگرتنەوەی مین لە ئازەربایجان، قەزەنفەر ئەحمەدۆڤ لە بارەی بەئامانجگرتنی ناوچەی نیشتەجێبوونی هاووڵاتییانی مەدەنی لێدوانی بۆ نوێنەری دیپلۆماسی وڵاتانی بیانی دا.
گەنجە- AAبەڕێوبەری ئاژانسی نیشتمانیی هەڵگرتنەوەی مین لە ئازەربایجان، قەزەنفەر ئەحمەدۆڤ لە بارەی بەئامانجگرتنی ناوچەی نیشتەجێبوونی هاووڵاتییانی مەدەنی لێدوانی بۆ نوێنەری دیپلۆماسی وڵاتانی بیانی دا. ( Onur Çoban - ئاژانسی ئانادۆڵو )
قەزەنفەر ئەحمەدۆڤ ئەوەی ئاشکرا کرد لێکۆڵینەوەیان لەو رۆکێتە کردووە کە ئەرمینیا ئاراستەی ناوچەیەکی نیشتەجێبوونی کردورە و گوتی: "بەپێی لێکۆڵینەوەکان، ئەو رۆکێتانە لە جۆری ئەلبورس بوون، درێژیان ١١-١٤ مەتر و کێشیان ٧٠٠ کیلۆگرام بووە".
رۆژی ٢٧ی ئەیلوول ئەرمینیا پەلاماری چەند ناوچەیەکی نیشتەجێبوونی ئازەربایجان-ی دا و بەو هۆیەوە پێکدادان لەنێوان هەردوو وڵاتدا دروست بوو.
سوپای ئازەربایجان هەڵمەتێکی بۆ رزگارکردنی ناوچە داگیرکراوەکان ئەنجامدا و توانی شارۆچکەی جەبرائیل و زیاتر لە ٣٠ گوند ئازاد بکات.
رۆژی ١٠ی ئەم مانگە ئازەربایجان و ئەرمینیا لە مۆسکۆ، لەسەر راگەیاندنی ئاگربەست، گەیشتنە رێککەوتن، بەڵام بەر لە تێپەڕینی ٢٤ کاتژمێر بەسەر راگەیاندنی ئاگربەستەکەدا، ئەرمینیا بە رۆکێت هێرشی کردە سەر ناوچەیەکی نیشتەجێبوونی شاری گەنجە و لە ئاکامدا، نۆ کەس کوژران و ٣٤ی دیکەش برینداربوون.