په‌یامی سەرکۆماری تورکیا به‌بۆنه‌ی رۆژی ئه‌ورووپاوه
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان: "یەکێتیی ئەورووپا لەسەرووی هەموو شتێک پێویستی بە پێداچوونەوە بە میکانیزمەکانی بڕیاردان، سەرلەنوێ داڕشتنەوەی پێکهاتەکە و دانانی روانگەیەکی نوێ هەیە".
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به جه‌ختكردنه‌وه له‌وه‌ی كه گەورەترین کۆسپ لەبەردەم یەکێتیی ئەورووپا بۆ بوون بە هێزێکی رۆڵگێڕ لەسەر ئاستی جیهاندا، نەبوونی ئارامی، لەسەرەخۆیی و روانگەیەکی ستراتیجییە رایگه‌یاند "یەکێتیی ئەورووپا لەسەرووی هەموو شتێک پێویستی بە پێداچوونەوە بە میکانیزمەکانی بڕیاردان، سەرلەنوێ داڕشتنەوەی پێکهاتەکە و دانانی روانگەیەکی نوێ هەیە".
فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان لە سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، په‌یامی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان-ی به‌بۆنه‌ی نۆی ئایار رۆژی ئه‌ورووپاوه بڵاوكرده‌وه.
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به جه‌ختكردنه‌وه له‌وه‌ی كه گەورەترین کۆسپ لەبەردەم یەکێتیی ئەورووپا بۆ بوون بە هێزێکی رۆڵگێڕ لەسەر ئاستی جیهاندا، نەبوونی ئارامی، لەسەرەخۆیی و روانگەیەکی ستراتیجییە؛ ده‌ڵێت "یەکێتیی ئەورووپا لەسەرووی هەموو شتێک پێویستی بە پێداچوونەوە بە میکانیزمەکانی بڕیاردان، سەرلەنوێ داڕشتنەوەی پێکهاتەکە و دانانی روانگەیەکی نوێ هەیە".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه ئاشکرایە بەبێ هاوکاریی توركیا، یەکێتیی ئەورووپا ناتوانێت بەهێز بێت، نووسیوویه‌تی "تورکیا سەرەڕای هەموو کۆسپ و بەربەستەکان و گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تی دووفاقی یەکێتیی ئەورووپا، بەڵام سوورە لەسەر هه‌وڵه جدییه‌كانی بۆ بوون بە ئەندام لەو یەکێتییە".