Zana Natık Kerem
09 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 09 مای,س 2021
ھەولێر ــ AA
لە میانی خۆپیشاندانێک لە شاری کەربەلا باشووری عێراق، کوژرانی چالاکوانی مەدەنی، ئیھاب جەواد وەزنی لە شارەکە، ئیدانەکرا.
ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی عێراق بڵاویکردەوە کە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە گۆڕەپانی پەروەردە لە شاری کەربەلا خۆپیشاندان ئەنجامدرا و ئاماژەی بەوەیشداوە کە لە میانی خۆپیشاندانەکەدا، کوژرانی چالاکوانی مەدەنی، ئیھاب جەواد وەزنی لە کەربەلا، ئیدانەکراوە.
لای خۆیەوە پارێزگاری کەربەلا، نسەیف جاسم خەتابی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاندووە کە ھێزە ئەمنی و ھەواڵگرییەکان، بەچڕی ھەواڵەکانیان بە ئامانجی دەستگیرکردنی بکوژانی ئیھاب جەواد وەزنی خستووەتەگەڕ.
پێشتر سوپای عێراق رایگەیاندبوو کە چالاکوانی مەدەنی، ئیھاب جەواد وەزنی لە شاری کەربەلا، کوژراوە.