Zana Natık Kerem
09 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 09 مای,س 2021
ھەولێر ــ AA
لە ئاکامی ھێرشێکی داعش بۆسەر خاڵێکی ھێزەکانی سەرایا سەلام سەربە حەشدی شەعبی لە پارێزگای سەڵاحەددین باکووری عێراق، دوو چەکدار کوژران و دووی دیکەیش برینداربوون.
لەمبارەیەوە گوتەبێژی سەرایا سەلام، سەفا تەمیمی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاشکرایکردووە کە تیرۆریستانی داعش، ھێرشیانکردووەتە سەر خاڵێکی سەرایا سەلام لە ناوچەی جالسییە رۆژھەڵاتی قەزای سامەڕا سەربە پارێزگای سەڵاحەددین.
ئاماژەی بەوەیشداوە کە لە ئاکامی ھێرشەکەدا، دوو چەکداری سەرایا سەلام کوژراون و دووی دیکەیش برینداربوون.
ئەمەیش لە کاتێکدایە کە ماوەیەکە، ھێرشی تیرۆریستانی داعش بۆسەر ھێزە ئەمنییەکانی عێراق و حەشدی شەعبی زیادیکردووە، بە تایبەتیش لە سنووری پارێزگاکانی کەرکووک و دیالە.