ئابووری

نرخی خاوی برێنت گەیشتە ٨٤ دۆلار و ٤٤ سەنت

- لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، بەرمیلێک خاوی برێنت بە ٨٤ دۆلار و ٤٤ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

Firdevs Yüksel  | 13.01.2022 - نوێکردنەوە : 14.01.2022
نرخی خاوی برێنت گەیشتە ٨٤ دۆلار و ٤٤ سەنت

Istanbul

ئیستانبول - AA

لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، یەک بەرمیل خاوی برێنت بە ٨٤ دۆلار و ٤٤ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

دوێنێ نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت گەیشتە ٨٥ دۆلار و ٢١ سه‌نت و رۆژەکەی بە ٨٤ دۆلار و ٦٧ سەنت تەواوکرد.

ئەمڕۆش لە کاتژمێر ٠٩:٤٠ەوە، نرخەکەی بە بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕ بەڕێژەی لەسەدا ٠،٢٧ دابه‌زینی بەخۆیەوە بینی و بە ٨٢ دۆلار و ٤٤ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

لە ھەمان کاتدا یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس (WTI) بە ٨٢ دۆلار و ٤١ سەنت فرۆشرا.

باس لەوەیش دەکرێت رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٨٤ دۆلار و ٨١ سەنت بۆ ٨٥ دۆلار و ٣٥ سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان ٨٤ دۆلار و ٢٧ سەنت بۆ ٨٣ دۆلار و ٧٣ سەنت بمێنێتەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın