ئابووری

نرخی خاوی برێنت گەیشتە ٨٣،٦٦ دۆلار

- هاوکات یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس (WTI)، بە ٨١ دۆلار و ٣٠ سەنت فرۆشرا.

Firdevs Yüksel  | 12.01.2022 - نوێکردنەوە : 12.01.2022
نرخی خاوی برێنت گەیشتە ٨٣،٦٦ دۆلار

Istanbul

ئیستانبوڵ - AA

لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، یەک بەرمیل خاوی برێنت بە ٨٣ دۆلار و ٦٦ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

دوێنێ نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت، گەیشتە ٨٣ دۆلار و ٩٨ سەنت و رۆژەکەی بە ٨٣ دۆلار و ٧٢ سەنت تەواوکرد.

ئەمڕۆش لە کاتژمێر ٠٩:٥٠ەوە، بە ٨٣ دۆلار و ٦٦ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

لە ھەمان کاتدا، یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس (WTI)، بە ٨١ دۆلار و ٣٠ سەنت فرۆشرا.

پێشبینی کەمتر دابەزینی یەدەگی نەوتی خاوی بازرگانیی لە ئەمریکا کە گەورەترین بەکاربەری نەوتە لە جیهاندا و پێشبینی بەرزبوونەوەی یەدەگەکانی بەنزین، کاریگەربوون لەسەر دابەزینی کەمی نرخی نەوت.

بەپێی پێشبینیەکانی پەیمانگای نەوتی ئەمریکا، یەدەگەکانی نەوتی خاوی بازرگانیی ئەو وڵاتە، ھەفتەی رابردوو بە بەراورد بە هەفتەی پێشوتر، یەک ملیۆن ٧٧ ھەزار بەرمیل کەمی کردووە، ئەوە لەکاتێکدایە چاوەڕوانی بازاڕ بە ئاراستەی کەمکردنی یەک ملیۆن و ٩٥٠ ھەزار بەرمیل بوو.

هەروەها پێشبینییەکانی ئەمریکا بۆ زیادبوونی یەدەگەکانی بەنزین بۆ نزیکەی ١١ ملیۆن بەرمیل نیگەرانی ئەوەی دروست کردووە کە خواست لەسەر نەوت لەو وڵاتەدا لاواز بێت.

فەرمانگەی زانیاری وزەی ئەمریکا، ئەمڕۆ داتا فەرمییەکانی یەدەگی نەوت بڵاو دەکاتەوە.

لەلایەکی دیکەوە، دوای لێدوانەکانی دوێنێی سەرۆکی بانکی ناوەندی ئەمریکا، جیرۆم پاوڵ ئەو تێگەیشتنەی لە بازاڕەکان دروست بوو کە بەرزبوونەوەی رێژەی قازانج لەوانەیە خاوتر بێت لەوەی پێشبینی دەکرا، وای کرد دابەزینی نرخی نەوت سنوردار بێت.

ئاماژە بەوە دەدرێت کە رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٨٣ دۆلار و ٩٣ سەنت بۆ ٨٤ دۆلار و ٣٤ سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان ٨٣ دۆلار و ٥٢ سه‌نت بۆ ٨٣ دۆلار و ١١ سەنت بمێنێتەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın