هونەر و كلتوور, ژيان

عەنتاب.. کۆکردنەوەی بەروبوومی فستق لە بناری چیای ئامانۆس

- لە پارێزگای عەنتاب، وەرزی کۆکردنەوەی بەربوومی فستق کە لە دروستکردنی پاقلاوەدا بەکاردەهێنرێت، دەستی پێ کرد.

Zekeriye Şimşek  | 10.08.2020 - نوێکردنەوە : 13.08.2020
عەنتاب.. کۆکردنەوەی بەروبوومی فستق لە بناری چیای ئامانۆس

Gaziantep

عەنتاب - AA

لە شارۆچکەی ئیسڵاحییە سەربە پارێزگای عەنتاب لە کێڵگەکانی فستقدا کە رووبەرەکانیان دوو هەزار و ٢٤٥ هێکتارە و دەکەونە بناری چیای ئامانۆس، وەرزی کۆکردنەوەی فستقی عەنتاب کە لە دروستکردنی پاقلاوەدا بەکاردەهێنرێت، دەستی پێ کرد.

لە ناوچەکانی کایاباشی، هاسانلۆک، بۆغازیچی و یەشیلیورت لە بناری چیای ئامانۆس، دەیان کرێکار لە کاتەکانی بەیانییەوە بێ وچان لە کێلگەکاندا کاردەکەن بۆ کۆکردنەوەی بەروبوومی فستقی عەنتاب.

بەرهەمهێنەرێک بەناوی یەعقوب کۆچ، باسی لەوە کرد کە فستقی عەنتاب بەروبوومێکی باشی هەیە، بەڵام کەمی نرخەکەی بەرهەمهێنەرانی نیگەران کردووە.

یەعقوب کۆچ باسی لەوە کرد کە لە ناوچەکانی کایاباشی و هاسانلۆک تێکڕا نزیکەی ٥٠٠ تۆن فستق بەرهەم دێت و ئەو فستقەی لە بناری چیای ئامانۆس بەرهەم دێت جۆرەکەی زۆر باشە.

یەعقوب کۆچ ئەوەشی خستەڕوو کە هەر درەختێک ٢٥-٣٠ کگم فستق دەدات و گوتی: ''مایەی نیگەرانییە لە کاتێکدا کیلۆیەک فستق پار بە ٢٠-٢٥ لیرە بوو ئەمساڵ بە نزیکەی ١٥ لیرەیە. وەک بەرهەمهێنەران داوا لە بەرپرسان دەکەین نرخی نوێ دابنێن. ئەو فستقەی لە کێڵگەکان بە ١٥ لیرە دەکڕدرێت لە مارکێتەکاندا بە ١٢٠ لیرە دەفرۆشرێتەوە''.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın