Sabri Yıldırım
10 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 11 ئاب 2020
مووش - AA
لە پارێزگای مووش، بێریڤانەکان (شیردۆشەکان) بۆ دۆشینی مەڕ و ماڵەتەکانیان رۆژانە دەیان کیلۆمەتر رێ دەکەن بۆ گەیشتن بە کوێستانە بەرزەکان.
بێریڤانەکانی گوندی دەرەجی کۆی کە ٣٥ کیلۆمەتر لە ناوەندی شاری مووش-ەوە دوورە، لهگهڵ یهكهم كازیوهی بهربهیاندا کارەکانیان دەست پێ دەکات، دوای بڕینی رێگای دۆڵ و گردەکان دەگەنە ئەو کوێستانەی مەڕوماڵەتەکانیان لێیە كه دوو ههزار و ٥٠٠ مهتر له ئاستی رووی دهریاوه بهرزە.
دوای بڕینی رێگایهكی سهخت لە گەرمای هاویندا، بێریڤانەکان ئەو شیرەی لە مهڕ و بزنهكانیان دۆشیوە دەکەنە مەنجەلی گەورەوە و دواتر ماست، پهنیر و کەرەی لێ دروست دەکەن.
کەوسەر یڵدز کە یەکێکە لە بێریڤانەکان، باس لەوە دەکات کە لەگەڵ هەڵاتنی گزنکی بەیانیدا، گەشتە سەختەکەیان دەست پێ دەکات.
کەوسەر یڵدز باسی لەوە کرد کە دوای بڕینی رێگایەکی چەند کیلۆمەتری دەگەنە ناوچەکە و گوتی: ''بەیانیان زوو لەخەو هەڵدەستین. لە لایەک نان دروست دەکەین و لە لایەکی دیکەیش نانی بەیانی دەدەین بە منداڵەکان. بژێوی ژیانمان لەسەر ئاژەڵداریە. هەر یەکێکمان رۆژانە ١٠ کیلۆمەتر رێ دەکەین و ٢٠٠ سەر مەڕ دەدۆشین. گەورەترین کێشەمان رێکردنە. بەشێک لەو پەنیرەی دروستی دەکەین دەفرۆشین و بەشێکیشی بۆ خۆمان هەڵدەگرین. بۆ ماوی پێنج مانگ لە کوێستانەکاندا دەمێنینەوە''.