Ramal Abdullah Mahmood
30 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 31 مای,س 2017
مووش – AA
مەلیکە ئاڤشاری بەڕەچەڵەک مۆلدۆڤی دوای ئەوەی لە شاری مووش هاوسەرگیری کرد، کێڵگەیەکی بەخێوکردنی پەلەوەڕی ئەندامی کردەوە.
مەلیکە ئەڤشار ١٦ ساڵ لەمەوبەر لەگەڵ ئۆغور ئاڤشار هاوسەرگیری کردووە و موسوڵمان بووە و بووەتە هاووڵاتی تورکیا. لەو کاتەوە لە پارێزگای مووش دەژی و دایکی سێ منداڵە. دوای ئەوەی ماوەیەک لە گوندەکە دەژی، ژیانی گوندنشینان و سەرقاڵبوونیان بە ئاژەڵداری و کشتوکاڵەوە کاری تێ دەکات.
ماوەیەک لەمەوبەر مەلیکە کێڵگەیەکی پەلەوەڕی ئەندامی بۆ بەرهەمهێنانی مریشک و هێلکە لەسەر زەوییەکی مێردەکەی درووست دەکات کە دەکەوێتە گوندی ئاکپناری سەربە شاری مووش. ئاڤشار ئاماژەی بەوە دا کە ژمارەی مریشکەکان دوو هەزارە و ئامانجیان ئەوەیە ئەو ژمارەیە بگەیەننە ١٠ هەزار مریشک.
ئاڤشار بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند، بۆ پڕکردنەوەی کەمی بەرهەمی ئەندامی لە فرۆشگاکان و دابینکردنی داهاتێک بۆ ژیانی خێزانی ئەو کیڵگەیەی دامەزراندووە.
ناوبراو ئاماژەی بەوە دا لە سەرەتادا ترسی هەبووە لە دەستکردن بەو کارە و، گوتی: "بەڵام سوپاس بۆ خوا کارەکان بەباشی بەڕێوە دەچن. بە درێژایی رۆژ مریشکەکان لە دەرەوە لەناو گژوگیا، وێنجە، جۆ و گەنم و مێروو دەلەوەڕێنین. زۆربەی هێلکەکانیان دوو زەردێنەن. هەوڵ دەدەین تەواوی خواردنی مریشکەکان سرووشتی بێت. تا بکرێت هەوڵ دەدەین دەرمان بەکار نەهێنین. سەرلەئێواران خۆیان دەگەڕێنەوە هێلانەکانیان. بەیانیان بۆ پشوو پێدانیان و دوورخستنەوەیان لە گوشار بە رادیۆ میوزیکیان بۆ هەڵدەکەین".