İlhan Eren İnan,Muhammet Ali Kemal
14 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 15 کانوونی یەکەم 2018
وان - AA
له هه‌ریه‌ك له وان، به‌دلیس، و مووش له ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ئانادۆڵو، رێگای ٩٩ ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون به‌هۆی به‌فر و گه‌رده‌لووله‌وه داخراون.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن شاره‌وانی وانه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه له باشكاله ١٨، له گورپنار ٢٨، له باخچه‌سارای ٣، له چاڵدران، له گه‌ڤاش ٣ و له مورادییه ٢ ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون رێگای هاتوچۆیان گیراوه و تیمه‌كانی شاره‌وانی ده‌ستیان به هه‌وڵه‌كانیان بۆ راماڵینی به‌فره‌كه و كردنه‌وه‌ی رێگاكان كردووه.
له چاڵدران هه‌ندێك كات له ناوچه به‌رزه‌كان ئاستی به‌فر ده‌گاته دوو مه‌تر.
له به‌دلیس رێگای هاتوچۆی ٣٩ گوند به‌هۆی به‌فره‌وه گیراون.
هاوكات له مووش رێگه‌ی سێ ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون به‌هۆی به‌فر و گه‌رده‌لووله‌وه گیراون.