Tuğçenur Yılmaz,Ramal Abdullah Mahmood
14 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 15 کانوونی یەکەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
توركیا خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به به‌ره‌وپێشچوونی دانوستانه‌كانی نێوان لایه‌نه‌كانی یه‌مه‌ن له ژێر چاودێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له سوید و پشتیوانی خۆی بۆ ئه‌و دانوستانانه راگه‌یاند.
وه‌زاره‌تی دەرەوەی توركیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به به‌ره‌وپێشچوونی دانوستانه‌كانی نێوان لایه‌نه‌كانی یه‌مه‌ن كه له رێكه‌وتی ٦-١٣ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٨ له ژێر چاودێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له سوید به‌ڕێوه‌چوو.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی گه‌یشتنه رێككه‌وتنی لایه‌نه‌كان له‌باره‌ی باشكردنی ره‌وشی حوده‌یده و تایز كردۆته‌وه و رێككه‌وتنی لایه‌نه‌كانی له‌باره‌ی جێبه‌جێكردنی گۆڕینه‌وه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان له
ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا كه په‌یوه‌ندی به هه‌زاران كه‌س و خێزانه‌وه هه‌یه بۆ به‌ڵێندان به به‌رده‌وامیدان به دانوستانه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به رێگای سیاسیی به گرنگ زانیووه.