Ramal Abdullah Mahmood
30 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 30 مای,س 2017
مێرسین – AA
سەرۆکی گشتیی مانگی سووری تورکی، کەرەم کنک تیشکی خستە سەر ئەوەی چییان لەدەست بێت دەیکەن بۆ ساڕێژکردنی برینەکانی خەڵکی سووریا کە چەندین ساڵە بە دەست جەنگی ناوخۆیی وڵاتەکەیانەوە دەناڵێنن و، گوتی: "بە شێوەیەکی رێکخراو هاوکاری چوار ملیۆن و ٥٠٠ هەزار هاووڵاتیی سووری دەکەین لەناو سووریا. ئەگەر هاوکاری ئەوان نەکەین، ئەوا ئەوان بۆ ئەوەی بژین و بحەوێنەوە دێنە ناو تورکیا".
کەرەم کنک بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند کە وەک مانگی سووری تورکی ستەملێکراوێک لە کوێ بێت، چییان لەدەست بێت دەیکەن بۆ ئەوەی دەستگیرۆیی بکەن.
سەرۆکی گشتیی مانگی سووری تورکی، کەرەم کنک ئاماژەی بەوە دا کە ئەوان لەناو سووریا بە شێوەیەکی رێکخراو هاوکاری چوار ملیۆن و ٥٠٠ هەزار هاووڵاتیی سووری دەکەن و، گوتی: " ئەگەر هاوکاری ئەوان نەکەین، ئەوا ئەوان بۆ ئەوەی بژین و بحەوێنەوە دێنە ناو تورکیا. بە شانازی و شکۆوە لە تورکیا باوەشمان بۆ سێ ملیۆن هاووڵاتیی سووری کردووەتەوە. ئەگەر ئێمە هاوکاری ئەو پەنابەر و هاووڵاتییانە نەکەین، تووشی قەیران و کێشەی گەورەتری مرۆیی دەبین".