Rewa Mahmut Hasan
15 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 16 کانوونی دووەم 2017
لەگەڵ ئەوەی کە لەناو پەرلەمانی تورکیادا کەشوهەوایەکی گەرمی سیاسی بەهۆی مشتومڕەکانی گۆڕانکاری دەستوورییەوە دروست بووە، بەڵام پشیلەیەک لەناو بینای کۆبوونەوەکانی پەرلەمان، کەشوهەواکە ئارام دەکاتەوە.
کولیس ناو ئەو پشیلەیەیە کە بەناو کورسییەکانی پەرلەماندا لەکاتی دانیشتنەکاندا، دێت و دەچێت و سەرنجی زۆرێک لە پەرلەمانتارانی بۆ خۆی راکێشاوە.
شەوی رابردوو پەرلەمانتارانی تورکیا بۆ ماوەی ١٤-١٥ سەعات بەشداربوون لە دانیشتنێکی تایبەت بەتێپەراندنی بڕگەکانی گۆڕانکاری دەستووری، بەڵام لەدوای تەواوبوونی دانیشتنەکە، هیلاکی خۆیان بەیاریکردن لەگەڵ پشیلەکە دەربڕی.
پەرلەمانتاری ئاک پارتی، مەتین کولونک ناوبەناو شیر دەداتە ئەو پشیلەیەی کە ناوی ناوە "کولیس" .
لەکاتی وەرگرتنی لێدوان لە کولونک، پشیلەکە لەباوەشیدابوو، ناوبراو ئاماژەی بەوەدا کە "کولیس" هاوڕێیانە و خۆشەویستیان بۆ دەردەبرێت و ئەوانیش شیری دەدەنێ.
ناوبراو باس لەوە دەکات کە کولیس-ی رەشوسپی، هاندەری بێشکتاشە ئەویش وەک ئاماژەیەک بۆ جلوبەرگی یانەی بێشکتاش کە رەش و سپیە.